نامه‌یه‌کى کراوه ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانى ده‌کرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌یهان سه‌عید، چاودێرى مافى مرۆڤ نامه‌یه‌کى کراوه‌ى ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد و تیایدا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندوه که به‌یانى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک هێزى ده‌مامکدار چونه‌ته سه‌ر ماڵى براکه‌یه و له‌به‌رچاوى خه‌ڵک رفاندویانه، ده‌شڵێت،"چه‌کدارو عه‌نته‌ره‌کانت له بادینان ڕاگره".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئه‌یهان سه‌عید، چاودێرى مافى مرۆڤ له نامه‌که‌یدا نوسیویه‌تی،"به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌ند هێزێکى چه‌کدارى ده‌مامکدار به شێوازێکى ترسناک ده‌رگاى ماڵه‌که‌یان شکاندوه و چۆنه‌ته سه‌ر ماڵى براکه‌م مامۆستا (شڤان سه‌عید به‌ڕۆشکی) و له‌به‌ر چاوى هاوسه‌ر و مناڵه‌کانى به لێدان و جلى خه‌وه‌وه ڕفێنڕا، هه‌ڕه‌شه‌یان له ژن و ماڵه‌که‌شیان کردوه، مامۆستا شڤان بێجگه له ڕاو بۆچۆنى جیاواز و ڕه‌خنه ئاساییه‌کانى هیچ تاوانێکى نیه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ ئازادى بکه‌ن."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت،"پێویسته مه‌سعود بارزانى چه‌کدارو عه‌نته‌ره‌کانى له بادینان بوه‌ستێنیت، که که‌وتونه گیانى ڕۆژنامه‌نوس و چالاکوانان" پێشى ده‌ڵێت،"ئه‌گه‌ر ئاگادارى ئه‌وه جه‌نابت به‌رپرسیارى به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره و زوڵمه‌ى حزبه‌که‌ت ده‌یکات و تۆ سه‌رۆکیانی، ئه‌گه‌ر ئاگادار نیت ئه‌وه کاره‌ساته ئاگات له کوڕه‌که‌ت و حزبه‌که‌ت نیه"
ده‌قى نامه‌که:
بۆ/ مه‌سعود بارزانى
بۆ/ په‌رله‌مان، کونسڵیه‌کان، ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و میدیاکان
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ رێککه‌وتى ٢٢/١٠/٢٠٢٠ چه‌ند هێزێکى چه‌کدارى ده‌مامکدار به شێوازێکى ترسناک ده‌رگاى ماڵه‌که‌یان کاندویانه و چۆنه‌ته سه‌ر ماڵى براى من مامۆستا (شڤان سه‌عید به‌ڕۆشکی) و له‌به‌ر چاوى هاوسه‌رۆ مناڵه‌کانى به لێدان و جلى خه‌وه‌وه ڕفێنڕا، هه‌ڕه‌شه‌یان له ژن و ماڵه‌که‌شیان کردووه، مامۆستا شڤان بێ جگه له ڕاو بۆچۆنى جیاواز و ڕه‌خنه ئاساییه‌کانى هیچ تاوانێکى نیه، بویه ده‌ستبه‌جێ ئازادى بکه‌ن.
پێویسته مه‌سعود بارزانى چه‌کدارو عنته‌ره‌کانى له بادینان بوه‌ستێنیت، که که‌وتونه گیانى ڕۆژنامه‌نۆس و چاڵاکوانان، ئه‌گه‌ر ئاگادارى ئه‌وه جه‌نابت به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره و زوڵمه‌ى حزبه‌که‌ت ده‌که‌ت وخۆت سه‌رۆکیانی، ئه‌گه‌ر ئاگادار نیت ئه‌وه کاره‌ساته ئاگات له کوڕه‌که‌ت و حزبه‌که‌ت نیه ! ئه‌مه که‌ى ئه‌خلاقى حوکمدارییه به‌چه‌که‌وه له‌به‌رچاوى مناڵ و لێدان خه‌ڵک برفێنن.
داوا له په‌رله‌مان، ڕێکخراوه‌کان و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، UN، کونسۆڵه‌کانى وڵاتان له‌هه‌رێم ده‌که‌م چاره‌نۆسى براکه‌م و گشت زیندانیانى ڕاى جیاواز ئاشکرا بکه‌ن و فشار بکه‌ن بۆ ئازادکردنیان، ئه‌م پرۆسه نایاسایى و نادیموکراسیه له بادینان بوه‌ستێنن.
چاره‌نۆس و سه‌لامه‌تى گیانى برام و ده‌ستگیرکراوه‌کانى دیکه، له ئه‌ستوى پارتی، پارێزگار‌و ئاسایشى گشتى دهۆک دایه، له‌سه‌ر مافى خۆمان و ئه‌م زوڵمه بێده‌نگ نابین.
ئه‌یهان سه‌عید - چاودێرى مافى مرۆڤ