له کۆبونه‌وه‌ى به‌رپرسانى هه‌رێم و ته‌ندروستى جیهانى "پێشبینییه‌کان مه‌ترسیدارن"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: "پێشبینییه‌کان ترسانکن، له‌ئێستادا به‌رپرسانى هه‌رێم و ته‌ندروستى جیهانى له کۆبونه‌وه‌دان".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاسۆ حه‌وێزى رایگه‌یاند:" له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى ڕابردو له هه‌رێمى کوردستان، ژماره‌ى توشبوان و گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا به ڕێژه‌یه‌کى به‌رز زیادیکردووه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت،"پێشبینیه‌کان ترسناکه و پێویستى به به‌شداربونى هه‌موو چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگایه بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان له‌م ڤایرۆسه".
هاوکات، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راشیگه‌یاند، له‌ئێستادا به ئاماده‌بون و سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى ته‌ندروستی، ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژکارى پزیشکانى پسپۆر و ڕاوێژکار و خاوه‌ن ئه‌زمون له‌گه‌ڵ ڕێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى WHO له کۆبونه‌وه‌دان تایبه‌ت به ڕه‌وشى کۆڕۆنا له هه‌رێمى کوردستان.

