ته‌ندروستى هه‌رێم: هه‌زارو 308 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردودا هه‌زار و 308 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکراون و 17 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه کۆى گشتى توشبوانیش گه‌یشته 66 هه‌زار و 131 که‌س.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردودا هه‌زار و 308 توشبوى نوێى کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان تۆمارکراون، هه‌روه‌ها 17 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 246 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه.
تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 66 هه‌زار و 131 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 38 هه‌زار و 807 که‌س چاکبونه‌ته‌وه و دو هه‌زار و 243 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوکات، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشبینییه‌کان "ترسناکن" و له‌ئێستادا به‌رپرسانى هه‌رێم و ته‌ندروستى جیهانى له کۆبونه‌وه‌دان تایبه‌ت به ڕه‌وشى کۆڕۆنا له هه‌رێمى کوردستان.

