سه‌نته‌رى میترۆ بۆ حکومه‌تى هه‌رێم: زه‌بروزه‌نگ و تۆقاندن بوه‌ستێنن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکى کردن له مافى رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند:" زه‌بروزه‌نگ و تۆقاندن ناکۆکن له‌گه‌ڵ دیموکراسیه‌ت و مافى مرۆڤ که حکومه‌تى هه‌رێم بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کات و داوا ده‌کات به روونى هۆکارى ده‌سگیکردنى (گوهدار زێبارى و شڤان سه‌عید) ئاشکرا بکرێت".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ره‌حمان غه‌ریب رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" له مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ چالاکوان و رۆژنامه‌نوسان هێزه ئه‌منییه‌کان شێوازى تۆقاندن و زه‌بروزه‌نگ به‌کار ده‌هێنن مافى مرۆڤ و پێشێل ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" شێوازى هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵى چالاکوان شڤان سه‌عید ته‌واو ناکۆکه له‌گه‌ڵ مافى مرۆڤ و خێزانه‌که‌یان تۆقاندووه".
هاوکات پێیانوایه که ده‌سگیرکردنى که‌سێکى سڤیلى بێ چه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و نمایشى هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵ و تۆقاندنى خێزانى و مناڵى مامۆستا شڤانى پێویست بوو؟".
رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که " زه‌بروزه‌نگ و تۆقاندن ناکۆکن له‌گه‌ڵ دیموکراسیه‌ت و مافى مرۆڤ که حکومه‌تى هه‌رێم بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کات"، بۆیه داوا ده‌کات به روونى هۆکارى ده‌سگیکردنى گوهدار زێبارى و شڤان سه‌عید ئاشکرا بکرێت.
ره‌حمان غه‌ریب له کۆتایى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا داوا له هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان کردووه، که داوا بکه‌ن لێکۆلینه‌وه بکرێت له شێوازى هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵى که‌سانى سڤیل له شارى دهۆک وتی" یاساکانى هه‌رێم و یاساکانى عێراق و جارنامه‌ى مافى مرۆڤ رێوشوێنى داناوه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رکردن و چونه سه‌ر تۆمه‌تباران ئه‌مه‌ى که هه‌یه پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌مانه‌یه".
میترۆ جه‌ختیکرده‌وه، خه‌ڵک راپه‌رینیان نه‌کردوه تا به‌م شێوه‌ى که‌رامه‌تى خۆیان و ماڵ و مناڵیان بشکێنرێت و داوا له هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێم ده‌که‌ن گریانى کچه‌که‌ى شڤان بیانجوڵێنى و داواى لێکۆلێنه‌وه بکه‌ن"
ده‌شڵێت" خه‌ڵک بۆ ئه‌وه ده‌نگى پێنه‌داون ده‌سگیرکراوان بشارێنه‌وه‌و که‌س نه‌توانى بییانبینێ وه‌ک رۆژنامه‌نوس شێروان شیروانی".

