سه‌باح هه‌ورامى: سه‌دان هه‌زار قوربانیمان ده‌بێت له شارى سلێمانى
"هاووڵاتیان ژیانى خۆیان لا گرنگ نه‌بێت ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان زۆر زیاتر ده‌بێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند:" هاووڵاتیان ژیانى خۆیان لا گرنگ نه‌بێت ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان زۆر زیاتر ده‌بێت"، ده‌شڵێت:" وابڕوات سه‌دان هه‌زار قوربانیمان ده‌بێت له شارى سلێمانى".
سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند:" ئه‌وه‌ى له سه‌رمانه و پێویستمانه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا کردوومانه و به نوێنه‌رانى کوردمان گوتووه له به‌غدا بۆ هاوکاری، ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه ده‌نگى ئێمه بگه‌یه‌ننه به‌غدا".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى راشیگه‌یاند:" له‌سه‌ر هاووڵاتیان پیویسته پابه‌ندى به‌ستنى ده‌مامک و ده‌ستکێش بن و رێکاره‌کانى خۆپارێزى و دورکه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغى بگرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان ژیانى خۆیان لا گرنگ نه‌بێت ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان زۆر زیاتر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌م شێوه‌یه بڕوات، "سه‌دان هه‌زار قوربانیمان ده‌بێت له شارى سلێمانى"، ده‌شڵێت هیوادارین ئه‌وه رونه‌دات.
له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا تا ئه‌مڕۆ 66 هه‌زار و131 که‌س له هه‌رێمى کوردستان تووشى په‌تاکه بوون و دوو هه‌زارو 243 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، 38 هه‌زار و 807 نه‌خۆشیش به‌ته‌واوه‌تى چاکبوونه‌ته‌وه.

