حه‌ریرى بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى لوبنان راسپێردرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لوبنان، سه‌عد حه‌ریرى له ئێستادا سه‌رۆکى "جوڵانه‌وه‌ى داهاتوو"ى ئه‌و وڵاته‌یه بۆ پێکهێنانى کابینه‌یه‌کى نوێ راسپارد.
میشێل عه‌ون سه‌رۆکى لوبنان، سه‌عد حه‌ریرى که له ئێستادا سه‌رۆکى "جوڵانه‌وه‌ى داهاتوو"ى ئه‌و وڵاته‌یه بۆ پێکهێنانى کابینه‌یه‌کى نوێ راسپارد و به‌ڵام به‌هۆى فشارى خۆپیشاندانه‌کنى لوبنان له ساڵى رابردوو سه‌عد حه‌ریرى ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه.
میدیاکانى لوبنان بڵاویانکرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، سه‌رۆکایه‌تى لوبنان دواى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ''جوڵانه‌وه‌ى داهاتوو'' له راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، دواى به‌ده‌ستهێنانى 65 ده‌نگ له کۆى 128 ده‌نگى په‌رله‌مانی، جارێکى تر سه‌عد حه‌ریرى بۆ پۆستى سه‌رۆکوه‌زیران و پێکهێنانى کابینه‌یه‌کى نوێ راسپێردراوه.
له 17ى تشرینى دووه‌مى 2019دا، خه‌ڵکى لوبنان رژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حکومه‌تیان کرد به‌هۆى بوونى گه‌نده‌ڵى و پشتگوێخستنى هاوڵاتیان و تێوه‌گلان له سودوه‌رگرتن له سامانى گشتی و به‌و هۆیه‌وه سه‌عد حه‌ریرى ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه.
دواتر حسان دیاب حکومه‌تێکى له "که‌سانى ته‌کنۆکرات" پێکهێنا، به‌ڵام له دواى حه‌وت مانگ و بێ ئومێدبوون له چاکسازیی، ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه.

