عەبادی دژایەتی خۆی بۆ رێکەوتنەکەی شەنگال راگەیاند
3 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق دژایەتی خۆی بۆ رێکەوتنەکەی شەنگال لە نیوان ھەرێم و بەغدا راگه‌یاند وتی کە ئەو دوژمنی كورد نییه‌و له‌گه‌ڵ داواكارییه ره‌واكانیاندایه‌و ئه‌وه‌ی لە 16ی ئۆکتۆبەریش كردویەتی "به‌جێهێنانی ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كان بووه".
ئیئتلافی نه‌سر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌كردوه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئێستای حكومه‌تی موسته‌فا كازمیدا نییه سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و له‌ناویشیاندا رێككه‌وتنه‌كه‌ی شه‌نگال.
وتیشی "ئه‌و بابه‌ته ناڕۆشنی تێدایه‌و نابێته‌هۆی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی شه‌فاف و پته‌و كیشه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ناكات."
رونیشكردۆته كه پێویسته قسه‌كانی وه‌ها لێكدانه‌وه‌ی بۆ نه‌كرێت كه له‌به‌رامبه‌ر كورد توندە، وتی "له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره ده‌ستورییه‌كانم بۆ گره‌نتیكردنی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی وخۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووان".
ھەروەھا وتی "من دژی كورد نیم و له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد‌و خه‌باته مێژوویى و داواكارییه ره‌واكانیاندام، ته‌نیا ئه‌ركی ده‌ستوری خۆمم به‌جێهێناوه بۆ پاراستنی یه‌كێتی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، ده‌شڵێت: كێشه‌م له‌گه‌ڵ هێزه به‌رژوه‌ندیخوازه‌كاندایه نه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌لدا".