كازمى چاوى كه‌وت به شازاده‌ی جێنشینی بەریتانیا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شازاده چارلس شازاده‌ی جێنشینی بریتانیا، گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌گه‌ره‌كانی هاوكاری نێوان عێراق و بریتانیا له‌بواره جیاجیاكاندا كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند " له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بریتانیا، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی له كۆشكی شاهانه‌ی كلارێنس له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ شازاده چارلس شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌ته‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ڕێگاكانی گه‌شه‌پێدانیان، پێداچونه‌وه‌ی بۆ كرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌گه‌ره‌كانی هاوكاری نێوان عێراق و بریتانیا، له‌بواره جیاجیاكاندا".
له‌و كۆبونه‌ویه‌دا، باس له چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كرا كه ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵگه و پاراستنی ژینگه بێت.
ھەر ئەمڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و دادپه‌روه‌رانه بكرێت، كه خواست و ئاواته‌كانی گه‌لی عێراق جێبه‌جێبكات، هاوكات ده‌یانه‌وێت ئابوریی عێراق له ڕوخان بپارێزن.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامبده‌ین، كه داخوازی و ئاواته‌كانی خه‌ڵكی عێراق جێبه‌جێبكات".
وتیشی، "ده‌مانه‌وێت ئابوریی عێراق له ڕوخان بپارێزین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش په‌ڕه‌ى سپیمان بۆ چاكسازی پێشكه‌ش كرد، عێراق ده‌توانێت ڕۆڵی ئه‌رێنی بگێڕێت له هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه".
كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "گه‌شتی ئه‌وروپامان ئه‌نجامدا بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆسته‌كانمان كه به‌شداری شه‌ڕی دژی داعشیان كردوه، په‌ره به ده‌زگاو دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ین و ئامانجمان زاڵبونه به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و بۆئه‌وه‌ش ده‌بێت خۆڕاگر‌و خۆڕاگربن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئێمه نامانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هیچ ناكۆكییه‌ك له ناوچه‌كه‌دا، عێراق پێویستی به هێزی سه‌ربازی نییه له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكو پێویستی به‌راوێژ و راهێنانی سه‌ربازی هه‌یه".

