کۆرۆنا کۆتا دیبه‌تى بایدن و تره‌مپ بوو

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆتا دیبه‌یتى نێوان دۆناڵد ترامپ کاندیدى کۆماریـیه‌کان و جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان شه‌وى پـێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌م جاره په‌تاى کۆرۆنا بابه‌تى سه‌ره‌کى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌یان بوو.
شه‌وى پێنجشه‌ممه به‌کاتى ئه‌مریکا جۆ بایدن و تره‌مپ وه‌ک رووبه‌رووى یه‌کتر بوونه‌وه.
ته‌وه‌رى یه‌که‌م له باره‌ى په‌تاى کۆرۆناوه بوو، یه‌که‌م پـرسیار ئاڕاسته‌ى تره‌مپ کرا، که‌ئه‌مریکا به‌ره‌و قۆناغێکى نوێى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، زیاتر له 40 هه‌زار ئه‌مریکى ئه‌مشه‌و له نه‌خۆشخانه که‌وتوون، له‌وانه ژماره‌ى پـێوانه‌یى تۆمارکراوه، له پاش یه‌که‌م دیبه‌تى نێوانتان .
دۆناڵد ترامپ له وه‌ڵامدا وتى "وه‌ک ده‌زانن پـێشبینى ده‌کرا دوو ملیۆن و 200 هه‌زار که‌س بمرن، مه‌زنترین ئابورى جیهانمان داخست له پـێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشیـیه ترسناکه که‌له چینه‌وه هاتووه".
هه‌روه‌ها تره‌مپ وتى:" په‌تاکه له سه‌رانسه‌رى جیهاندا هه‌یه، ده‌بینیت ئێستا له‌ئه‌وروپا و زۆر شوێنى دیکه تووشبوون به نه‌خۆشیـیه‌که زیادیکردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت ڕێژه‌ى مردن به ڕێژه‌ى 85% که‌مى کردووه و ئه‌و زیادبوونى ڕێژه‌ى مردنه‌ى ئێستا له ئه‌مریکا ڕوو له که‌مبوونه و زۆر که‌متره له هه‌ر وڵاتێکى دیکه، ئێمه به توندى شه‌ڕى نه‌خۆشیـیه‌که ده‌که‌ین".
هاوکات کاندیدى کۆمارییه‌کان باسى له دۆخى ته‌ندروستى خۆى کرد که تووشى کۆرۆنا بوو، وتى:"ده‌توانم له ئه‌زمونى خۆمه‌وه پـێت بڵێم که له نه‌خۆشخانه بووم و گرتم و چاکبوومه‌وه، پـێت ده‌ڵێم شتێکیان دامێ پـێموابێت هه‌ندێک وه‌ک چاره‌سه‌ر ناوى ده‌به‌ن، بۆیه ماوه‌یه‌کى کورت له نه‌خۆشخانه مامه‌وه و به خێرایى چاکبوومه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئه‌مشه‌و لێره نه‌ده‌بووم. ئێستا ده‌ڵێن نه‌خۆشیـیه‌که ناگرمه‌وه، ئیدى بۆ چوار مانگه یان بۆ هه‌تاهه‌تایه، که‌س نه‌یتوانى ئه‌وه بڵێت، به‌ڵام ئیتر نه‌خۆشیـیه‌که ناگرمه‌وه".
تره‌مپ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که مانگانه هه‌زاران ئامێرى هه‌ناسه‌دان دروستده‌که‌ن و به‌سه‌ر ته‌واوى جیهاندا دابه‌شیان ده‌که‌ن.
له‌به‌رانبه‌ردا جۆبایدن، کاندیدى کۆمارییه‌کان دۆناڵد تره‌مپ و ئیداره‌ى ئێستاى ئه‌مریکاى تۆمه‌تبار کرد به که‌مته‌رخه‌مى له خۆپارێزى هاوڵاتیان و چاره‌سه‌رکردنیان، بایدن وتى:" ده‌بێت حکومه‌تى ئه‌مریکا ئه‌وله‌ویه‌ت بدات به‌وه‌ى که رێژه‌ى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا که‌مبکاته‌وه، به‌ڵام رێژه‌ى تووشبوان و گیان له‌ده‌ستدان زیادى کردووه".
بڕیاره رۆژى 3ى تشرینى دووه‌مى 2020، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌پێى راپرسییه‌کانى ناوخۆى ئه‌مریکا تا ئێستا جۆ بایدن کاندیدى دیموراته‌کان له چه‌ند ویلایه‌تێکى گه‌وره له‌پێش دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کانه‌وه‌یه.

