ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر باڵوێزى ئێران له عێراق سه‌پاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر چه‌ند که‌س و لایه‌نێکى دیکه‌ى ئێرانی‌دا سه‌پاند له‌وانه ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزى ئێران له عێراق.
به‌پێى قسه‌ى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریکا، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزى ئێران له عێراق، رۆڵێکى کاریگه‌رى هه‌بوه له سیاسه‌ته‌کانى سوپاى پاسداران‌دا له عێراق و له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ده‌یه‌یه‌ى که له سوپاى پاسداران‌دا بوه، سه‌رپه‌رشتنى به‌رنامه‌ى مه‌شق و پشتیوانى گروپه چه‌کداره‌کانى عێراقى کردوه.
هه‌روه‌ک ئاماژه به‌وه‌شکراوه که مه‌سجدى ئاڕاسته‌و پشتیوانى ئه‌و گروپه چه‌کدارانه‌ى له عێراق کردوه که به‌رپرسن له هێرشکردنه سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکاو هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق.
هاوکات، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى دووپاتکرووه‌ته‌وه مه‌سجدی، پۆسته‌که‌ى وه‌ک باڵیۆزى ئێران له عێراق قۆستۆته‌وه بۆ په‌رده‌پۆشکردنى ئه‌و ئاڵوگۆڕه داراییانه‌ى که بۆ به‌رژه‌وه‌ندى سوپاى پاسداران ئه‌نجامدراون.

