چلوره هه‌ردى بۆ کۆچى دوایى شه‌فیق قه‌زازى هاوسه‌ری: شه‌فیق گیان بۆ ده‌نگت نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چلوره هه‌ردی، هاوسه‌رى شه‌فیق قه‌زاز بۆ کۆچى دوایى هاوسه‌ره‌که‌ى که دوێنێ شه‌و به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا ده‌ڵێت "شه‌فیق گیان بۆ ده‌نگت نییه ئه‌م به‌یانییه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، چلوره هه‌ردی، چالاکوانى ژنان و هاوسه‌رى شه‌فیق قه‌زاز له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک وێنه‌یه‌کى خۆى و هاوسه‌رى کۆچکردووى بڵاوکردۆته‌وه و نووسیویه‌تى "شه‌فیق گیان بۆ ده‌نگت نییه ئه‌م به‌یانیه؟ خۆ تۆ هه‌موو رۆژێ شه‌ش و نیو له‌باخه‌کایت، کوایت بۆ ده‌نگت نیه ئازیزم من چاوه‌ڕوانم".
دکتۆر شه‌فیق قه‌زاز سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر شه‌وى رابردوو به‌هۆى تووشبوونى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆچى دوایى کرد.
شه‌فیق قه‌زاز، له‌رێگه‌ى تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووکه‌وه چه‌ندین جار ره‌خنه‌ى توندى ئاڕاسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان کردووه.

