نێچیرڤان بارزانی: د.شه‌فیق قه‌زاز دیپلۆماتکارێکى لێهاتوو و وه‌زیرێکى سه‌رکه‌وتوو بوو

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى دکتۆر شه‌فیق قه‌زاز، دیپلۆماتکارێکى لێهاتوو و وه‌زیرێکى سه‌رکه‌وتوو بووه.
23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌کدا به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى دکتۆر شه‌فیق قه‌زاز، سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر رایگه‌یاندوووه، خوالێخۆشبوو له‌و تێکۆشه‌ر و رۆشنبیره پێشه‌نگ و دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌رانه بوو، که هه‌موو ژیان و ته‌مه‌ن و تواناى خۆى بۆ خزمه‌تى کوردستان له شۆڕش و خه‌باتى سیاسى و دیپلۆماسى و رووناکبیرى و ئه‌کادیمیدا به‌سه‌ر برد و خزمه‌تێکى زۆر‌ى پێشکه‌ش به گه‌ل و وڵاته‌که‌ى کرد.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى باسى له‌وه‌کردوه که خوالێخۆشبوو له سه‌رده‌مى شۆڕشدا دیپلۆماتکارێکى به‌توانا و لێهاتوو و له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا وه‌زیرێکى سه‌رکه‌وتووى کارامه بوو، له سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌کادیمیاى کوردى و له بوارى نووسین و ڕۆشنبیریشدا خزمه‌تێکى به‌رچاوى پێشکه‌ش کرد و جێپه‌نجه‌ى به هه‌موو ئه‌و بوارانه‌وه دیاره، که خزمه‌تى تێدا کردووه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و که‌سوکاره به‌ڕێزه‌که‌ى ده‌که‌م و هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌یانم، له خواى مه‌زن داواکارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت. یادى ئه‌و بۆ هه‌میشه به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه".
دره‌نگانێکى شه‌وى رابردوو دکتۆر شه‌فیق تۆفیق قه‌زاز، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار له‌شارى سلێمانى به نه‌خۆشیى کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا.

