ئه‌مریکا پێدانى ڤیزاى به‌هاوڵاتیانى تورکیا راگرت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى ده‌ستکه‌وتنى چه‌ند راپۆرتێک له‌باره‌ى هێرشى تیرۆرستی‌و هه‌وڵى رفاندنى هاوڵاتیانى ئه‌مریکا له‌ئه‌ستانبوڵ، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ئه‌نقه‌ره به‌شێوه‌یه‌کى کاتى پێدانى ڤیزا به‌هاوڵاتیانى تورکیا راده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا، نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مریکا له‌تورکیا چه‌ند راپۆرتێکى باوه‌ڕپێکراوى ده‌ستکه‌وتووه که ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، هه‌وڵى کارى تیرۆرستی‌و رفاندنى هاوڵاتیانى ئه‌مه‌ریکاو که‌سانى بیانى له‌ئیستانبوڵ هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکراوه، نوێنه‌رایه‌تییه‌کانى ئه‌مریکا له‌چه‌ند شوێنێک ئامانجى ئه‌و هێرشانه‌ن.
هاوکات، وته‌بێژى باڵیۆزخانه‌که به‌ئاژانسى رۆیته‌رزى وتووه، بڕیاره‌که له‌دواى ئه‌وه ده‌رچووه که چه‌ند راپۆرتێکیان له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منى تورکیاوه به‌ده‌ستگه‌یشتووه.

