به‌کۆرۆنا 20 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا، هه‌زارو 53 که‌سى دیکه له هه‌رێم توشى کۆرۆنا بون و 20 توشبوى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 400 توشبوش چاکبونه‌ته‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا شه‌ش هه‌زارو 251 پشکنینى نوێ ئه‌نجامدراون و ده‌رئه‌نجام یه‌ک هه‌زارو 53 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون.
ورده‌کارییه‌کانى ئامارى 24 سه‌عاتى رابردو و کۆى گشتى ئاماره‌کان له هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌یه:
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار