تره‌مپ سودانى له‌لیستى تیرۆر ده‌رکرد دواى رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوای ئیمارات‌و به‌حره‌ین، سودان‌و ئیسرائیل ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانیان‌و رێککه‌وتنى "ئاشتی" نێوان هه‌ردو وڵاتیان راگه‌یاند و دواى ئه‌و بڕیاره‌ش سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ئه‌و وڵاته‌ى له لیستى تیرۆر ده‌رکرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، سه‌رکرده‌کانى هه‌ریه‌ک له‌وڵاتانى ئه‌مریکاو ئیسرائیل‌و سودان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شدا به‌فه‌رمى رایانگه‌یاند، ته‌لئه‌بیب‌و خه‌رتوم له‌سه‌ر ئاساییکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانیان گه‌یشتنه رێککه‌وتن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه:"دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، عه‌بدولفه‌تاح بورهان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ئینتیقالى سودان، عه‌بدوڵا حه‌مدوک، سه‌رۆکى حکومه‌تى سودان‌و بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆکوه‌زیرانى ئیسرائیل له‌رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه گفتوگیان له‌باره‌ى هه‌نگاوێکى مێژویى کرد، که سودان توانى له‌و گفتوگۆیه‌دا هه‌نگاوێک به‌ره‌و دیموکراتیه‌ت بنێت‌و پشتیوانى له‌ئاشتى له‌ناوچه‌که بکات".
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌که جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، "رێکه‌وتنه‌که بونیادنانى په‌یوه‌ندى ئابوری‌و بازرگانى له‌نێوان سودان‌و ئیسرائیل له‌خۆ ده‌گرێت، وێڕاى گرنگیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌بوارى کشتوکاڵ".
هه‌ر ئه‌مرۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌کۆنگرێسى وڵاته‌که‌ى راگه‌یاند که بڕیارى ده‌رھێنانى سودانى له‌لیستى "تیرۆر" واژو کردووه.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که تره‌مپ زانیارى به‌کۆنگرێسى وڵاته‌که‌ى داوه له‌سه‌ر بڕیارى ده‌رھێنانى سودان له‌لیستى تیرۆردا.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، له‌ھه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیبوی، "حکومه‌تى نوێى سودان، رازیبووه بڕى 335 ملیۆن دۆلار وه‌ک قه‌ره‌بو بداته قوربانیانى تیرۆر‌و خێزانه‌کانیان له‌ئه‌مریکا، کاتێک سودان ئه‌م پاره‌یه‌ى به‌خشى ئه‌وا له‌لیستى وڵاتانى پشتیوانى تیرۆر ده‌رده‌ھێنرێت".
له‌نێوان ساڵانى 1991-1996 وڵاتى سودان باوه‌شى بۆ سه‌رۆکى رێکخراوى ئه‌لقاعیده به‌سه‌رۆکایه‌تى ئوسامه بن لادن کرده‌وه، ئه‌مریکا به‌بیانوى پشتیوانیکردنى تیرۆر، ئه‌و وڵاته‌ى خسته "لیستى تیرۆره‌وه".

