به‌ریتانیا پێنج هه‌زار شوێنه‌وار راده‌ستى عێراق ده‌کاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌چوارچێوه‌ى به‌رده‌وامى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا و کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینى سه‌ردانى مۆزخانه‌ى بریتانیاى له له‌نده‌ن کرد و ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ى به‌سه‌رکرده‌وه که بڕیاره سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو بۆ عێراق بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 بڵاویکرده‌وه که مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى مۆزخانه‌ى به‌ریتانیاى له له‌نده‌ن کرد و زانیارى وه‌رگرت له‌باره‌ى ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ى که بڕیاره سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو بۆ وڵات بگه‌ڕێندرێنه‌وه و ژماره‌کانیان به‌نزیکه‌ى پێنج هه‌زار شوێنه‌وار ده‌خه‌مڵێندرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که پرۆسه‌که به گه‌وره‌ترین ژماره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى شوێنه‌وارى داده‌نرێت که حکومه‌تى عێراق سه‌رپه‌رشتى ده‌کات.