میسر 34 په‌نابه‌رى کورد له خنکان رزگار ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى 18ـى ئه‌م مانگه یه‌ختێک که 57 کۆچبه‌رى هه‌ڵگرتوه له تورکیاوه به‌ڕێکه‌وتوه، دواى دو رۆژ یه‌خته‌که په‌کى که‌وتوه و له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریایى میسره‌وه سه‌رجه‌میان رزگار کراون.
ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره و په‌نابه‌ران له راگه‌یه‌نراوێکدا باسى له‌وه‌شکردوه، ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى ڕابردو 18ـى ئه‌م مانگه یه‌ختێک له‌که‌ناراوه‌کانى وڵاتى تورکیاوه که 57 کۆچبه‌رى نایاسایى هه‌ڵگرتبو و زۆربه‌ى کۆچبه‌ره‌کان کوردى باشور و ڕۆژهه‌ڵاتن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌کى میسرى و هاوڵاتیه‌کى دیکه‌ى به‌ره‌گه‌ز تورک.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 34 کۆچبه‌ریان خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانن له‌ڕۆژى سێشه‌ممه ڕێککه‌وتى 20-10-2020 یه‌خته‌که‌یان له‌ناوه‌ڕاستى ده‌ریادا په‌کى که‌وتوه و هیچ لایه‌ک نه‌چوه به‌هانایانه‌وه، هه‌تا ڕۆژى چوارشه‌ممه 21ـى تشرینى یه‌که‌م که‌شته‌ییه‌کى هێزى ده‌ریایى میسر چوه به‌هانایانه‌وه و هه‌ڵیگرتون.