کازمى بڕیارێکى نوێى بۆ چاکسازى ده‌رکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ کۆتایى به‌گه‌شته‌که‌ى هێنا بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا و گه‌ڕایه‌وه به‌غدا، له‌لێدوانێکیشدا رایگه‌یاند، بڕیاردراوه هه‌موو سێ مانگ جارێک هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرسى چاکسازى له‌دامه‌زراوه داراییه‌کان بکرێت.
مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و به‌رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:" له‌سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ک رێککه‌وتنامه‌یان واژۆکردوه له‌بواره‌کانى ئابوری، ئه‌منى و کلتوری، بۆیه داواى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه کردوه چاودێرى رێککه‌وتنه‌کان بکات.
کازمى راشیگه‌یاند:" وڵاتانى ئه‌وروپا پشتیوانى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى چاکسازین که حکومه‌تى عێراق ده‌ستیپێکردوه و بڕیارمانداوه هه‌موو سێ مانگ جارێک هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چاکسازى له‌دامه‌زراوه داراییه‌کان و ئه‌و رێککه‌وتنانه بکرێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا واژۆکراون".