وه‌زاره‌تى دارایى عێراق: مووچه‌ى سێ مانگى داهاتووى فه‌رمانبه‌ران مسۆگه‌ره
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئه‌مشه‌و هه‌ینى له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" پابه‌نده به دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تی".
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که نه‌خشه‌رێیه‌ک به وردى داده‌نرێت بۆ دابینکردنى مووچه و خه‌رجییه سه‌ره‌کییه‌کانى سێ مانگى داهاتووى عێراق.
به‌یاننامه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له گه‌شته‌که‌ى بۆ ئه‌وروپا ده‌ریکردووه.
کازمى له سه‌ردانه‌که‌یدا ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که وڵاتانى فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا پشتیوانیی دارایى عێراق ده‌که‌ن.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار