که‌جه‌که: هه‌ردوو گه‌نجه‌که به زوترین کات پێویسته ئازاد بکرێن
" سزاى له‌سێداره‌دان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکه‌ین... بڕیاره‌که بۆ دڵخۆشکردنى تورکیابووه"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌جه‌که، له‌باره‌ى سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه به‌سه‌ر دوو گه‌نجى کورد له‌سه‌ر ڕووداوى ڕێستۆرانتى هۆقه‌باز له شارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌و سزایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکرێت.
هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که له‌باره‌ى سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌سه‌ر دوو گه‌نجى کورد که به بیانووى کوشتنى به‌رپرسێکى میت ده‌ستگیرکرابوون، ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى کۆماجڤاکێن کوردستان( که‌جه‌که):
به بیانووى ئه‌وه‌ى ١٧ى ته‌موزى ٢٠١٩ له هه‌ولێر له ڕێستۆرانێکدا به‌ناوى هوقه‌باز به‌رپرسێکى میتیان کوشتووه، دادگایه‌کى ڕیاڵى سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر دوو گه‌نجى کورد-دا سه‌پاندووه.
بۆ ئه‌وه‌ى دڵى تورکیا خۆش بکه‌ن، دادگایه‌ک له باشورى کوردستان به فه‌رمانێک له ماوه‌یه‌کى که‌مدا بڕیاریداوه، به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یه‌نرا، که کوشتنى ئه‌ندامێکى میت که بۆ کوشتنى سیاسه‌تمه‌دار و شۆڕشگێره کورده‌کان بۆ باشورى کوردستان ڕه‌وانه‌کرابوو، گه‌وره‌ترین تاوانه، ئه‌و بکوژه بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌نجام بدات، هاتبووه باشورى کوردستان و له‌ژێر پاراستنى حکومه‌تى باشور کارى ده‌کرد، تا ئێستاش نازانرێت ئه‌و گه‌نجانه ئه‌و میته‌یان کوشتووه یان نا، ئه‌گه‌ر کوشتبێتیان بۆچى کوشتوویانه و ئه‌وه‌ش نادیاره، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر کوژه‌ره‌کان به‌م شێوه‌یه به ئاسانى و له‌ژێر پاراستنى باشورى کوردستاندا بجوڵێنه‌وه، بۆ گه‌نجانى کوردیش ده‌بێته تووڕه‌بوون، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نجانه ئه‌و که‌سه‌یان کوشتبێت، سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان له‌لایه‌ن گه‌لى کورد و ڕاى گشتى کورد قبوڵ ناکرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى به‌ناوى گه‌لى کورده‌وه ئه‌رکى داگیرکه‌رى جێبه‌جێ ده‌که‌ن، ناتوانن بڕیارێکى به‌م شێوه‌یه بده‌ن و نه ده‌توانن ئیمزا له‌ژێر ئه‌م بڕیاره‌وه بکه‌ن، بۆیه سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌م دوو گه‌نجه‌دا گه‌لى کوردى له چوار پارچه‌ى کوردستان تووڕه کردووه و بووه‌ته هۆکارى ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییه‌کان.
به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌و که‌سه‌ى که کوژراوه حکومه‌تى هه‌رێمى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، بۆئه‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌دار و شۆڕشگێرانى کورد بکوژێت، به ناسنامه‌یه‌کى دیپلۆماسى زانیارى کۆکردووه‌ته‌وه، کارى کوشتنى جێبه‌جێ کردووه، دیار غه‌ریب (هه‌ڵمه‌ت) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى گشتى که‌جه‌که له ئه‌نجامى کارێکى به‌و شێوه‌یه‌دا شه‌هید بوو، دواتر له سلێمانى هه‌ڤاڵانمان ده‌مهات که کارى دیپلۆماسى ده‌کرد و هه‌ڤاڵمان جه‌میل که له شه‌ڕدا قاچێکى له‌ده‌ستدابووه و چاره‌سه‌رى بۆ ده‌کرا، به هه‌واڵگریى و تۆڕى به‌م شێوه‌یه شه‌هیدکران، ئه‌و که‌سه‌ى له هه‌ولێر کوژرا، بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵکوژیى به‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدات، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى کۆنسوڵخانه‌دا کارى ده‌کرد و له‌دژى یاساکانى هه‌رێمى کوردستان تاوانى ئه‌نجامداوه، تاوانى کوشتنى کوردى به ده‌رفه‌تى کوردان ده‌کرد.
له‌دژى ئه‌م تۆڕه‌ى تاوان که هیچ یاسا، ده‌ستوور، پێوانه و به‌هاى مرۆڤایه‌تى ناناسن، گرۆپێک له گه‌نجانى کورد به هه‌ستى وڵاتپارێزیی، به تووڕه‌یى له‌دژى دوژمن چالاکیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ش بۆ گه‌لى کورد به واتاى خۆشحاڵى دێت، گه‌لى کوردستان سه‌ربه‌رز و به شه‌ره‌فه و به‌و هۆیه‌وه خاوه‌نداریى له‌و دوو گه‌نجه ده‌کات، هه‌موو کوردێک به‌م شێوه‌یه ڕووداوه‌که ده‌بینێت.
"سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر دوو گه‌نجه‌که‌دا، جگه له خۆشحاڵکرنى تورکیا هیچ شتێکى تر نییه"
به‌ناوى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى کورد ئێمه له ڕۆژى یه‌که‌مه‌وه ڕامانگه‌یاند که په‌یوه‌ندى ئێمه به چالاکیه‌که‌وه نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نجانه خه‌ڵکى باکورى کوردستانن، هه‌وڵیانداوه که ته‌ڤگه‌ره‌که‌ى ئێمه تاوانبار بکه‌ن، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش له‌لایه‌ن کورده‌وه وه‌ک هه‌ڵوێستێکى ژیرانه نابینرێت، به‌م شێوه‌یه سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر دوو گه‌نجه‌که‌دا، جگه له خۆشحاڵکرنى تورکیا هیچ شتێکى تر نییه، یه‌که‌مجاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کى کوردى به‌هۆکارى سیاسى سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر گه‌نجانى کورددا ده‌سه‌پێنێت.
نابێت که‌سێک که به‌ناوى کارى دیپلۆماسى له باشورى کوردستان بۆ کوشتنى سیاسه‌تمه‌دار و ڕ‌ۆشنبیرانى کورد کارى کردووه، وه‌ک که‌سێکى ئاسایى له‌لایه‌ن یاساوه بپارێزرێت، که‌سێکى نایاساییه و به شێوه‌یه‌کى شاراوه له‌دژى سیاسه‌تمه‌دارانى کورد پلانى تیرۆرکردنى ئاماده‌کرد و جێبه‌جێى کردووه، بۆیه ئه‌ندامێکى چالاکى هێزى دوژمنى کوردان بوو، کوشتنى که‌سێک به‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن دوو گه‌نجى وڵاتپارێزه‌وه، پێویسته وه‌ک کوشتنى که‌سێک ببینرێت که بۆ کوشتنى و کۆمه‌ڵکوژى له خاکى کوردستاندا هاتووه، بۆیه نه‌ک سه‌پاندنى سزاى له‌سێداره‌کان، به‌ڵکو نابێت، سزاى چه‌ند مانگێکیشیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
“پێویسته هه‌ردوو گه‌نجه‌که به زووترین کات ئازاد بکرێن”
به‌پێى داواکارى گه‌لى کورد، هه‌ردوو گه‌نجه‌که به‌پێى پێوانه یاساییه‌کانى شه‌ێ پێویسته به زووترین کات ئازاد بکرێن، جێبه‌جێکردنى سزاى له‌سێداره‌دان به واتاى ئاساییکردنى کرده‌وه‌کانى به‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن میته‌وه و ڕه‌وایه‌تیدان به سزاى له‌سێداره‌دان دێت، هه‌ستى وڵاتپارێزى و ویژدانى گه‌وره‌ى گه‌لى کورد ئه‌م هه‌ڵوێسته به هیچ شێوه‌یه قبوڵ ناکات، بۆیه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باشورى کوردستان، ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان و دادگا به زووترین کات پێویسته ئه‌م دوو گه‌نجه ئازاد بکه‌ن.
هیچ کوردێک قبوڵى ناکات که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کى کورد بڕیارى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر دوو گه‌نجى کورددا بسه‌پێنێت و پێویسته قبوڵیش نه‌کرێت، به ته‌نها ڕۆژێکیش به‌هۆى هۆکارى سیاسى دوو گه‌نجى کورد له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سێداره‌دان له زینداندا بمێننه‌وه، ئه‌وه به واتاى نیگه‌ڕانکردنى ویژدانى ڕاى گشتى و گه‌لى کورد دێت، ئه‌وه به واتاى جێبه‌جێکردنى داواکارى ده‌وڵه‌تێک دێت که سه‌رکێشى بۆ دوژمنانه‌ى گه‌لى کورد ده‌کات، ئه‌وه‌ش به تایبه‌تى له‌لایه‌ن گه‌لى کورده‌وه قبوڵ ناکرێت.
“له‌دژى ئه‌م بڕیاره بووه‌ستنه‌وه”
بانگه‌وازى خانه‌واده‌ى هه‌ردوو گه‌نجه‌که، بانگه‌وازى بۆ گه‌لى کورد و ڕاى گشتى کورده که دوو گه‌نجه‌که ئازاد بکرێن، بۆیه گه‌لى کورد، ڕێکخراوه دیموکراته‌کانى کورد، سیاسه‌تمه‌داران و ڕۆشنبیران که ویژدانى گه‌لى کوردن، ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى که نوێنه‌رایه‌تى ئیراده‌ى وڵاتپارێزى کورد ده‌که‌ن، له‌دژى ئه‌م بڕیاره که له مێژووى سیاسى کورددا برینێکى گه‌وره دروست ده‌کات، بۆ هه‌ردوو گه‌نجى کورد پێویسته ده‌ست به جووڵه بکه‌ن و له‌دژى بڕیاره‌که بووه‌ستنه‌وه.
ئه‌گه‌ر په‌ده‌که بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک دڵخۆش بکات کارێکى به‌م شێوه‌یه ده‌کات، ئه‌وه بۆى ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌کى مێژوویی، بۆیه ڕاسترین هه‌ڵوێست ئازادکردنى گه‌نجه‌کانه.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕیارێکى به‌م شێوه‌یه قبوڵ ناکه‌ین، ئێمه ده‌زانین که هێزه سیاسیه کوردیه‌کان و گه‌لى باشورى کوردستان و هه‌موو گه‌لى کورد و ڕاى گشتى کورد ئه‌م بڕیاره قبوڵ ناکه‌ن، بانگه‌وازیمان ئاڕاسته‌ى هه‌موو که‌سێک ده‌که‌ین که بۆئه‌وه‌ى ئه‌م دوو گه‌نجه بگه‌نه خانه‌واده‌کانیان، به‌رپرسیارى خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن.