داهاتى نه‌وتى عێراق بۆ مانگى ته‌موز راگه‌یه‌ندرا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند:" له مانگی ته‌مموزى رابردودا داهاتی نه‌وت گه‌یشتۆته سێ ملیار‌و ١٧٢ ملیۆن و ٩٤٩ هه‌زار دۆلار".
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 بڵاوکراوه‌ته‌وه، عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، به‌پێى ئاماره‌کانى کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ)، له مانگى رابردوو ٧٨ ملیۆن و ٣٨٨ هه‌زارو ٦١٩ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که له‌و بڕه نه‌وته‌ى که له مانگى ڕابردوودا فرۆشراوه، بڕى سێ ملیار و ١٧٢ ملیۆن و ٩٤٩ هه‌زار دۆلار داهاتى بۆ خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌سته‌به‌رکردووه.
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له مانگى ته‌مووزى ڕابردوودا ٤٠ دۆلار و ٤٧ سه‌نت فرۆشراوه.

