مه‌سرور بارزانی: ماسک ببه‌ستن و ده‌ستکێش له‌ده‌ست بکه‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له هاووڵاتییان ده‌کات یه‌کترى له کۆرۆنا بپارێزن به به‌ستنى ماسک و له‌ده‌ستکردنى ده‌ستکێش.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تویتێکدا رایگه‌یاند "چه‌ند رۆژى له‌دواى یه‌که، تووشبوون به کۆرۆنا به خێرایى زیاد بووه، هه‌ریه‌ک له ئێمه ئه‌رکى له‌سه‌ر شانه ئه‌وانى دیکه بپارێزێت. بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر کۆرۆنادا سه‌رکه‌وین، ماسک ببه‌سته و ده‌ستکێش له‌ده‌ست بکه".
له پێنج رۆژى رابردوودا رۆژانه زیاتر له هه‌زار که‌س له هه‌رێمى کوردستان تووشى کۆرۆنا بوون، تائێستاش 67 هه‌زار و 184 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 263 که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆکى حکومه‌ت له سێ هه‌فته‌ى رابردوودا له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که حکومه‌تى هه‌رێم نزیکه‌ى 28 ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له بواره‌کانى خۆپارێزى و به‌ره‌نگابوونه‌وه و زوو ده‌ستنیشانکردن و خه‌رجکردووه.

