ئوسامه نوجێفى دژى حه‌لبوسى هاوپه‌یمانێتییه‌کى راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چه‌ند لایه‌نێکى سوننى به‌ره‌یه‌کى نوێیان پێکهێنا، که ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رکردایه‌تیى ده‌کات، محه‌مه‌د حه‌لبوسى به‌شێک نییه لێى و داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ده‌که‌ن له پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عیراق.
35 په‌رله‌مانتارى سوننه، که سه‌ر به چه‌ند لایه‌نێکى سیاسین و به‌شێکیشیان سه‌ربه‌خۆن، به‌ره‌یه‌کى نوێى سوننیان پێکهێنا، که چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کى سوننى له‌خۆده‌گرێت، ده‌ڵێن، ئامانج له پێکهێنانى به‌ره‌که کارکردنه بۆ هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌خته له دۆخێکى سروشتیى بێ چه‌کدا.
عه‌لى سه‌جرى په‌رله‌مانتارى عیراق، که به‌شێکه له به‌ره نوێکه، له‌لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، محه‌مه‌د حه‌لبوسى "گه‌نده‌ڵیى گه‌وره‌ى کردووه" و "کار بۆ په‌رتکردنى عیراق ده‌کات".
سه‌جرى ئاشکراشیکردووه، ئه‌و به‌ره‌یه به‌مدواییانه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتی، به‌رپرسانى یه‌کێتی، نورى مالیکی، هادى عامری، فالح فه‌ییاز و قه‌یس خه‌زعه‌لى کۆبونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت "ئومێد ده‌که‌ین موقته‌دا سه‌در پشتوانیى به‌ره‌که بکات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتوو بێت له راستکردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى سیاسی، له‌پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان".
ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رۆکایه‌تیى به‌ره نوێکه‌ى سوننه‌کان ده‌کات، پێکدێت له په‌رله‌مانتاره‌کانى فراکسیۆنى جه‌ماوه‌رى نیشتیمانى به سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌حمه‌د جبوری، پڕۆژه‌ى عه‌ره‌بى به‌سه‌رۆکایه‌تیى خه‌میس خه‌نجه‌ر، به‌ره‌ى رزگارى و گه‌شه‌پێدان به سه‌رۆکایه‌تیى ئوسامه نوجه‌یفی، حزبى ئیسلامى به سه‌رۆکایه‌تیى ره‌شید عه‌زاوی، کۆنگره‌ى مه‌ده‌نى بۆ چاکسازیى به سه‌رۆکایه‌تى سه‌لیم جبوری، جگه له چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى دیکه‌ى سه‌ربه‌خۆ.

