قائیمقامى سلێمانی: به‌هۆى کۆرۆناوه چاوه‌ڕێى کاره‌ساتى گه‌وره ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند کۆرۆنا له دۆخێکى نوێدایه و "ئه‌گه‌ر خۆپارێزى نه‌کرێت چاوه‌ڕێى کاره‌ساتى گه‌وره ده‌کرێت له هه‌رێمى کوردستان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له رێگه‌ى لیژنه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کۆرۆناوه کۆمه‌ڵێک رێکار و رێنمایى بۆ خۆپارێزى له بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا دانراوه‌و پێویسته جێبه‌جێ بکرێت، ده‌بێت سه‌رجه‌م شوێنه گشتیه‌کان رێنماییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن و هه‌ر شوێنک سه‌رپێچى بکات، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ته‌وه سزا ده‌درێت.
له‌باره‌ى دۆخى کۆرۆنا له سلێمانى، ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند، ده‌بێت هۆشیارى خۆپارێزى بڵاوبکرێته‌وه و هه‌مووان مه‌ترسى ڤایرۆسه‌که وه‌ک خۆى وه‌ربگرن و خۆپارێزى ته‌واوه‌تى بکرێت.

