نوێترین ئاماری توشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند له 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر له 800 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به کۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی 26 توشبوو تۆمارکراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان نوێترین ئاماری توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند که 860 که‌سی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه ده‌خاته‌روو له 24 کاتژمێری رابردوودا 454 توشبوو چاکبوونه‌ته‌وه و 26 توشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه".
به‌پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا له هه‌رێم 68 هه‌زار و 44 که‌س توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون که 39 هه‌زار و 661یان چاکبوونه‌ته‌وه و دوو هه‌زار و 289یان گیانیان له‌ده‌ست داوه و 26 هه‌زار و 94 توشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.