بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگە دەتەقێتەوە لە سنووری ئامێدی

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

میدیای کوردستان 24ی نزیک لە سەرۆکی حکومەت بلاویکردەوە پیشمەرگەیەک کوژراوە و سێ تر بریندار بوون بەیانی ئمەڕۆ چوارشەممە لە ھێرشێکی پەکەکدا لە ناوچەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک، بەڵام بەپێی زانیاریەکانی ھاوڵاتی روداوەکە ھێرش نەبوەو تەقینەوەی بۆمبێک بووە.

بەپێی بەدواداچوونی ھاولاتی کە لە چەند سەرچاوەیەکی ناوچەکەکەوە دەستیکەوتووە، بۆمبێک بە ئۆتمبێلێکی ھێزەکانی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە لە سنوری ناحەیەی چەمانکێ لە قەزای ئامێدی بەڕوەبەری ناحیەکەش پەکەکە تۆمەتباردەکات.

دوێنێ بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە، ڕایگەیاند، "سیاسەتەکانی پارتى سەبارەت بە هەڵگیرساندنی شەڕ بە مەترسیدار ناودەبات و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەو شەڕە دژی گەلی کورد ڕاگەیەندراوە، نەک پەکەکە، ئەم سیاسەتە پارتى بەرەو لەناوچوون دەبات".

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، دوو ڕۆژ پێش ئێستا مەسعود بارزانى سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "چەکدارانی پەکەکە بەشێک لە ناوچە سنووریەکانیان داگیرکردووە و خۆیان وەک جێگرەوەی حکومەت سەپاندووە، هاوکات رێگریان لە خەڵک کردووە ماڵ و دێهاتەکانیان ئاوەدان بکەنەوە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار