که‌جه‌که: مه‌سعود بارزانى به راگه‌یاندراوه‌که‌ى نیازى خۆى بۆ هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ ئاشکرا کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌جه‌که رایگه‌یاند، راگه‌یاندراوه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى بۆ ره‌وایدان بوو به سیاسه‌تى جه‌نگیى حیزبه‌که‌ى نه‌ک رێگریکردن له جه‌نگى کورد له دژى کورد.
له راگه‌یاندراوه‌که‌ى که‌جه‌که‌دا باسى ئه‌وه‌کراوه، "کێشه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ په‌که‌که به‌هۆى ئه‌و پاساوانه نییه، که له راگه‌یاندراوه‌که‌ى بارزانیدا هاتبووه، به‌ڵکو به‌هۆى په‌یوه‌ندییه‌تى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیادا".
هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که" هه‌موو دونیا ده‌زانێت به‌بێ دژایه‌تیکردنى په‌که‌که ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌کى باشى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیادا هه‌بێت، چونکه ده‌وڵه‌تى تورکیا ته‌نها به‌هۆى دژایه‌تیکردنى په‌که‌که‌وه په‌یوه‌ندیى باش له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌کاندا دروست ده‌کات".
که‌جه‌که له‌باره‌ى دۆخى ئه‌مدواییه و راگه‌یاندراوه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى له وه‌ڵامى لێدوانه‌کانى موراد قه‌ره‌یلان بۆ رێگریکردن له شه‌ڕى ناوخۆ راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌که‌ى که‌جه‌که‌دا هاتووه:" کۆمتیه‌ى جێبه‌جێکارى په‌که‌که و ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى که‌جه‌که له راگه‌یاندراوه‌کانیاندا جه‌ختیان له‌وه کردووه‌ته‌وه، که هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستان و حکومه‌تى هه‌رێمى باشوورى کوردستاندا نییه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که" پارتى به‌هۆى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ کۆمارى تورکیا و چوونه ژێربارى سیاسه‌ته‌کانى کۆمارى تورکیا بۆچوونى خراپ و هه‌ڵه‌ى به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى ئازادیى کوردستان گرتووه‌ته‌به‌ر".
هاوکات، که‌جه‌که راشیگه‌یاند، موراد قه‌ره‌یلاین فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل رایگه‌یاند، پارتى ده‌یه‌وێت ناوچه‌کانى گه‌ریلا گه‌مارۆ بدات و ئه‌وه‌ش ئاماده‌کارییه بۆ شه‌ڕ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له دژى په‌که‌که، بۆیه داواى له گه‌لى کورد کردبوو له‌وباره‌یه‌وه هه‌ستیار بن.
هه‌روه‌ها قه‌ره‌یلان داواى له مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى کردبوو، رێگرى له‌و گرژییه و ئه‌و دۆخه بکات، به‌ڵام له کاتێکدا خه‌ڵکى کوردستان چاوه‌ڕێ وه‌ڵامێک بوون، مه‌سعود بارزانى به بڵاوکردنه‌وه‌ى راگه‌یاندراوێک ده‌ستیکرد هێنانه‌وه‌ى پاساوى یاسایى بۆ ئاماده‌کارییه‌کانى حزبه‌که‌ى بۆ جه‌نگ و هه‌وڵیدا به چه‌واشه‌کردنى راستییه‌کان خه‌ڵک چه‌واشه بکات.
له به‌شێکى تر‌ى راگه‌یاندراوه‌که‌ى که‌جه‌که‌دا هاتووه، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى له راگه‌یاندراوه‌که‌یدا به پاساوهێنانه‌وه ده‌یه‌وێت ره‌وایى به گه‌مارۆدانى ناوچه‌کانى گه‌ریلا بدات و به‌وه‌ش نیشانى دا که نیازى جه‌نگیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه و ئه‌و بڕیاره‌یان داوه و به دواى کات و ده‌رفه‌تى گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ هه‌ڵگیرساندنى ئه‌و شه‌ڕه، ئه‌وه له کاتێکدایه راى گشتیى خه‌ڵکى کوردستان چاوه‌ڕێى کۆتایهاتنه به جه‌نگ، به‌ڵام دیاره ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به گه‌مارۆدانى ناوچه‌کانى گه‌ریلا، که له جه‌نگ له دژى ده‌وڵه‌تێکى داگیرکه‌ر پاکتاوکه‌ردان، مه‌به‌ستى خۆیان له گه‌مارۆدانى ناوچه‌کانى گه‌ریلا خسته‌ڕوو.

