کۆرۆنا له‌هه‌رێم: 28 گیان له‌ده‌ستدان و 962 تووشبوو تۆمارکرا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له 24 کاژێرى رابردوودا 962 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون و 28 تووشبووى ڤایرۆسه‌که‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه،
له راگه‌یێندراوى ژماره 252ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا هاتووه، له 24 کاژێرى رابردوودا شه‌ش هه‌زار و 670 پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌نجامدراون، له‌و ژماره‌یه 962 پشکنینیان پۆزه‌تیڤ بوون.
تووشبووه نوێیه‌کان به‌پێى پارێزگاکان به‌مشێوه‌یه دابه‌شبوون:
هه‌ولێر: 392 تووشبوو
دهۆک: 283 تووشبوو
سلێمانی: 271 تووشبوو
هه‌ڵه‌بجه: 16 تووشبوو
28 تووشبووى کۆرۆناش له‌و ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌پێى پارێزگاکان به‌مشێوه‌یه دابه‌شبوون:
سلێمانی: 10 که‌س
دهۆک: 9 که‌س
هه‌ولێر: 5 که‌س
هه‌ڵه‌بجه: 4 که‌س
هاوکات 404 تووشبووى پێشووى ڤایرۆسه‌که‌ش چاکبوونه‌ته‌وه، به‌پێى پارێزگاکان به‌مشێوه‌یه دابه‌شبوون:
دهۆک: 205 که‌س
هه‌ولێر: 115 که‌س
سلێمانی: 62 که‌س
هه‌ڵه‌بجه: 22 که‌س
ئامارى گشتیى پشکنین، تووشبوون، مردن و چاکبوونه‌وه له کۆرۆنا له هه‌رێمى کوردستان به‌مشێوه‌یه:
پشکنین: 673607 پشکنین
تووشبوون: 80413 تووشبوو
چاکبوونه‌وه: 50698 که‌س
گیانله‌ده‌ستدان: 2560 که‌س
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له هاونیشتمانیان ده‌کات پابه‌ندبن به رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دوورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالخ و پۆشینى ماسک و ده‌ستکێش، هه‌روه‌ها له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره 122.

