سه‌رۆکى په‌رله‌مان: ده‌بێت په‌رله‌مان به‌رپرسیاربێت بۆ دورخستنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى شه‌ڕى براکوژی

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى گرژییه‌کانى نێوان پارتى و په‌که‌که، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند، به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنى دۆخى قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێم و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌کانى مایه‌ى نائومێدییه‌و ده‌شڵێت: په‌رله‌مانى کوردستان، له‌م هه‌لومه‌جه‌دا ده‌بێت به‌رپرسیار بێت له ده‌ستپێشخه‌ریى ئاشتییانه‌و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى لێکگه‌یشتن و دورخستنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى شه‌ڕى براکوژی.
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان جه‌ختى کردۆته‌وه"هه‌مو جۆره شه‌ڕێکى براکوژیى و خۆبه‌خۆى ته‌حریم و ته‌جریم کردوه‌و وه‌کو تاوانێک دژى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى گه‌ل و خاکى کوردستان ده‌یبینێت و بۆ ھه‌ر دۆخێکى گرژى و له‌ساتى بونى ھه‌ر کێشه‌یه‌کیشدا ڕێگه‌ى دیالۆگى کردوه به‌بژارده‌ى سه‌ره‌کى بۆ چاره‌سه‌رى ته‌واوى گرفته‌کان و له‌م هه‌لومه‌جه‌شدا ده‌بێت به‌رپرسیار بێت له ده‌ستپێشخه‌ریى ئاشتییانه‌و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى لێکگه‌یشتن و دورخستنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى شه‌ڕى براکوژی.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان:
له‌کاتێکدا زیاد له قه‌یران و نه‌ھامه‌تییه‌ک به‌رۆکى کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ى گرتوه‌و ئاسه‌واره‌کانى په‌لامارى داعش و قه‌یرانى دارایى و په‌تاى کۆڕۆنا به‌ھه‌مو جومگه‌و جێگه‌یه‌کى ھه‌رێمه‌که‌مانه‌وه کاریگه‌ریى جۆربه‌جۆرى نه‌رێنیى داناوه، له‌م کاته‌دا له‌ھه‌ر کاتێک زیاتر پێویستیمان به‌ته‌بایى سیاسی، یه‌کڕیزیى و ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵایه‌تى و پێکه‌وه‌سازانى نیشتیمانییه.
گه‌لى تێکۆشه‌رى کوردستان وێڕاى خۆڕاگریى که‌م وێنه، به‌ڵام دیسان ماندوى نه‌ھامه‌تییه‌کانى ڕۆژگارى زوڵم و زۆرى داگیرکه‌رانه‌و ھێشتا برینه گه‌وره‌کانى ناو مێژوى نوێمان، له ئه‌نفال و ھه‌ڵه‌بجه‌و په‌لاماره دڕندانه‌کانى داعش خوێنیان لێده‌چۆڕێت، ماک و شوێنه‌واریى شه‌ڕه‌کانى ناوخۆ له مێژوى دورو نزیکماندا نه‌سڕاونه‌ته‌وه، ھێشتا وێڕاى به‌خشینى ڕوبارێک خوێنى شه‌ھیدان، به‌ڵام قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێم و ده‌سکه‌وته ده‌ستورییه‌کانمان له‌مه‌ترسیى ده‌رباز نه‌بون و گه‌له‌که‌شمان له‌ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌چاوه‌ڕوانیى ئاساییبونه‌وه‌ى دۆخى شاره‌کانیان و جێبه‌جێبونى مادده‌ى 140ى ده‌ستورن.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا جۆشدانى ململانێى نوێى خۆبه‌خۆ و سه‌رکێشى و به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنى دۆخى قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێم و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌کانى مایه‌ى نائومێدییه، گه‌لى کوردستان له‌برى ئاڵۆزى و گرژیى نێوان ھێز‌و لایه‌نه دژبه‌ره‌کان، چاوى له یه‌کڕیزى و ته‌باییه، چاوه‌ڕوانى سازانى حزبه‌کان و پێکه‌وه‌ھه‌ڵکردن و قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى ئاشته‌وایى نیشتیمانى و ڕێکخستنه‌وه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى ناوماڵى کوردییه.
په‌رله‌مانى کوردستان که‌پێگه‌ى ده‌ستوریى ڕه‌واو نوێنه‌رى ئیراده‌ى گه‌لى کوردستان و مه‌رجه‌عى سیاسییه‌تی، هه‌مو جۆره شه‌ڕێکى براکوژیى و خۆبه‌خۆى ته‌حریم و ته‌جریم کردوه‌و وه‌کو تاوانێک دژى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى گه‌ل و خاکى کوردستان ده‌یبینێت و بۆ ھه‌ردۆخێکى گرژى و له‌ساتى بونى ھه‌ر کێشه‌یه‌کیشدا ڕێگه‌ى دیالۆگى کردوه به‌بژارده‌ى سه‌ره‌کى بۆ چاره‌سه‌رى ته‌واوى گرفته‌کان و له‌م هه‌لومه‌جه‌شدا ده‌بێت به‌رپرسیار بێت له ده‌ستپێشخه‌ریى ئاشتییانه‌و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى لێکگه‌یشتن و دورخستنه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى شه‌ڕى براکوژی.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، پێویسته ھه‌موان دیدى نیشتیمانى و به‌رژه‌وه‌ندیى نه‌ته‌وه‌یى زاڵ بکه‌ن و ئامانجه بچوکه‌کانى حزبایه‌تى ته‌سک و دیدى ھه‌ژمونخوازیى و قۆڵبادان به‌لاوه بنێن و ڕێز له ئیراده‌ى ئاشتیخوازانه‌ى گه‌لى کوردستان بگرن که شه‌ڕى خۆبه‌خۆ وه‌ک کرده‌یه‌کى ناڕه‌واو تاوان ده‌بینێت.
شه‌ڕو گرژى و ئاڵۆزیى خۆبه‌خۆو نه‌سازانى ھێزه سه‌ره‌کییه کوردستانییه‌کان له‌م ڕۆژگاره دژوارانه‌ى که‌ئێستا کوردستان و ناوچه‌که‌و جیھان تیایدا گوزه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵاو نه‌ھامه‌تیه‌کى گه‌وره‌یه، به‌ڵایه‌ک ھه‌موان تیایدا ده‌دۆڕێین، که‌ئه‌مه‌ش تاوانێکه گه‌لى کوردستان له‌به‌رانبه‌ریدا بێده‌نگ و لێبورده نابێت، بۆیه ده‌بێت له‌م ساته ھه‌ستیارانه‌دا ھه‌موان دانبه‌خۆدابگرن و لۆجیکى ئاشتى و بژارده سیاسى و ئه‌قڵانییه‌کان زاڵ بکه‌ن و بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى گه‌لى کوردستان بکه‌نه‌وه.
د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان
2020/11/4

