به‌رهه‌م ساڵح: چاودێرى دۆخى که‌رکوک و کێشه‌ى پێکهاته‌کانى ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ڵێت:" پارێزگاریکردن له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له که‌رکوک و پابه‌ندبون به دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و زامنکردنى مافى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى شاره‌که‌یه".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى تشرینى دووه‌مى 2020 له به‌غدا پێشوازى له شاندێکى که‌سایه‌تیه‌کانى داقوق و به‌شیر له سنورى پارێزگاى که‌رکوک کرد.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند، به‌دواداچون و چاودێرى ته‌واو بۆ دۆخى که‌رکوک و کێشه‌ى پێکهاته‌کانى ده‌که‌ن.
راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار:
سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیکرد له شاندێک که پێکهاتبو له چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کى داقوق به‌شیر له که‌رکوک، له دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار خۆڕ‌اگرى دانیشتوانى که‌رکوکى به‌رزنرخاند له به‌گژداچونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌بایه‌خه‌وه ستایشى ئه‌و قوربانیانه‌ى کرد که خه‌ڵکى شاره‌که به‌خشى له جه‌نگى دژ به‌رێکخراوى تیرۆرستى داعش، هه‌روه‌ها به گرنگییه‌وه باسى له رێوشوێنه ئه‌منییه‌کان کرد بۆ رێگریکردن له تیرۆریستان بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌که نه‌قۆزنه‌وه و هه‌ڕه‌شه له پێکه‌وه‌ژیانى پێکهاته‌کانى شاره‌که بکه‌ن.
ئه‌وه‌ش هاتوه، له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار گوێى له ئه‌ندامانى شانده‌که گرت له باره‌ى دۆخى به‌شیر، به‌تایبه‌تى داواکارییه‌کانى که‌سوکارى قوربانیان و ئه‌و کێشانه‌ى که خه‌ڵکى داقوق و به‌شیر و که‌رکوک به‌گشتى روبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆک به‌رھه‌م جه‌ختیکرده‌وه له پێویستى هێنانه‌دى ئارامى و پارێزگاریکردن له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له شارى که‌رکوک
ھه‌ر له دیداره‌که‌دا سه‌رۆک به‌رھه‌م جه‌ختیکرده‌وه له پێویستى هێنانه‌دى ئارامى و پارێزگاریکردن له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له شارى که‌رکوک و پابه‌ندبون به دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و زامنکردنى مافى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى شاره‌که به‌بێ جیاوازى و رێزگرتن له مافى موڵکدارى و رێگریکردن له گۆڕانکارى دیمۆگرافى و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى یه‌کجاره‌کى بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به پشتبه‌ستن به ده‌ستور و خواستى که‌رکوکییه‌کان دور له سیاسه‌تى په‌راوێزخستن و سه‌پاندنى ئه‌مرى واقع.
سه‌رۆک به‌رهه‌م راشیگه‌یاند، شارى که‌رکوک ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌ى سروشتى و مرۆی، بۆیه پێویسته خه‌ڵکى که‌رکوک سودمه‌ند بن له خێروبێرى شاره‌که‌یان، ھه‌روه‌ھا گرنگه گشت ھه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێت به‌و ئاراسته‌یه‌ى خه‌ڵکى که‌رکوک له سایه‌ى ئاسایش و ئارامى و خۆشگوزه‌رانیدا بژین و شاره‌که‌ش به‌دور بێت له‌وه‌ى بکرێته گۆڕه‌پانى ململانێ و کێشه‌کان.
له درێژه‌ى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه، له پێگه‌ى خۆیه‌وه به‌وردى چاودێرى و به‌دواداچونى ته‌واو بۆ دۆخى که‌رکوک و کێشه‌کانى ده‌کات سه‌ره‌ڕاى که‌مکردنه‌وه‌ى ئاسته‌نگ و کێشه‌ى سه‌رجه‌م پێکھاته‌کانى که‌رکوک، له پێناو یه‌کلایکردنه‌وه‌ى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و زامنکردنى ئاسایش و مافى هاوڵاتیان و ده‌سته‌به‌رکردنى داواکارییه ره‌واکانى خه‌ڵکى که‌رکوک بێ جیاوازی.
له‌لاى خۆیانه‌وه‌ى شاندى میوان سوپاس و ستایشى سه‌رۆک کۆماریان کردوه بۆ به‌دواداچونى به‌رده‌وام بۆ دۆخى که‌رکوک و خه‌ڵکه‌که‌ى و ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌یه‌ى که ده‌یبینێت بۆ کۆتایى ھێنان به‌کێشه‌کانى شاره‌که و زامنکردنى ئارامى بۆ دانشتوانی.

