بایدن لە سەرکەوتن نزیکبوویەوە دوای ھەڵکشانی دەنگەکانی لە دوو ویلایەتدا

5 ساڵ لەمەوپێش



جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا توانی لە دوو ویلایەتی یەکلاکەرەوەدا پێش ترەمپ بکەوێت لە کۆی حەوت ویلایەت کە ھێشتا بە تەواوەتی یەکلایی نەبوونەتەوە، ئەگەر بێت و تاکۆتایی جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان بایدن لەو دوو ویلایەتە لە پێش بێت سەرکەوتن بەسەر ترەمپدا بەدەستدەھێنێت.

جۆ بایدن لەھەردو ویلایەتی مشیگن و ویسکۆنسن پیش ترەمپ کەوتووە لەکاتێکدا تا کەمێک لەمەوبەر دەگەکانی ئەو دوو ویلایەتە لەبەرژەوەندی ترەمپ بوون.

کۆی گشتی دەنگەکانی ئەو دوو ویلایەتە 26 کورسی ئەندامانی ئەنجومونی سەرۆکایەتیە. لەگەڵ 6 کورسی تری ویلایەدا نیڤادا کە ھێشتا بایدن لە پیشە دەبێتە 32 کورسی.

بایدن تا ئێستا 238 کورسی بەدەستھێناوە ئەگەر بێت و ئەو 32 کورسیەش بباتەوە بەوەش دەبێتە خاوەنی 270 کورسی و سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ترەمپدا مسۆگەر دەکات.

جگە لەمەش ھەریەکە لە ویلایەتەکانی پەنسلیڤانیا 20 کورسی، ویلایەتی نۆرسکارۆلینا 15 کورسی و ویلایەتی جۆرگیا 16 کورسی تا ئێستا ترەمپ بە جیاوازیەکی کەمەوە لە پێش بایدنەوەیە، ئەگەربێت و ترەمپ ئەو سێ ویلایەتەش بباتەوە ناتوانێ سرکەوتن بەدەستبێنێت ھەتاوەکە بەلایەنی کەمەوە یەکێک لە یەکێک لەو سێ ویلایەتەناەشدا سەرنەکەوێت کە ھێشتا بایدن لە پێشیەوەیەتی.

لە کۆی 50 ویلایەت تا ئێستا تەنھا 7 ویلایەت دەنگەکانی جیانەکراونەتەوە بەھۆی ئەوە بەشێک لە دەنگدەران لە رێگەی پۆستەوە دەنگیان داوە بەھۆی کۆرۆناوە، ئەوەش وای کردوە جیاکردنەوەی دەنگدان لەو ویلایەتانە دوابکەوێت.

لە شەش ویلایەتی ئەو 7 ویلایەتە ترەمپ لە پێشەوەبوو بەڵام کاتێک دەنگەکانی پۆستە جیاکرانەوە دەرکەوت لە بەرژەوەندی بایدندایەو لە دوو ویلایەتی تردا پێش ترەمپ کەوت کە ویلایەتەکانی مشیگن و ویسکۆنسنن.

ئەگەربێت و بایدن تا کۆتایی لەو دوو یولایەتە پێش کەوێت سەرکەوتنی بەسەر ترەمپدا مسۆگەر کردوەو دەبێتە 46 ھەمین سەرۆکی ئەمریکا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار