سەرۆکایەتی ھەرێم: داواکارين كێشه‌كان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخه‌كه لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داوادەکات هەموو كێشه‌كان بە "دانايى و دانبەخۆداگرتن" چارەسەر بکرێن بۆئەوەی دۆخه‌كه لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ لە ناحیەی چەمانکێ لە سنووری ئامێدی لە گرژیەکدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا.
. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە رایەگەیەنراوێکدا دەڵێت "هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵايی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له سنووری پارێزگای دهۆک كه تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره و به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ين".
ھەروەھا دەڵێت "لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه و كه‌س تيايدا براوه نييه".
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا دەڵێت "داواکارين هەموو كێشه‌كان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخه‌كه لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت".
دەقی راگەیەنراوەکە
ڕاگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵایيی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له سنووری پارێزگای دهۆک كه تيايدا پێشمه‌رگه‌يه‌ك شه‌هيد و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره و به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ين. ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان. لە کاتێکدا گەلی کوردستان گیرۆدەی چه‌ندين قەیران و کێشەیه، ئەم شەڕپێفرۆشتن و بارگرژییە له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه، دۆخی هه‌رێمی کوردستان و گەلەکەمان دووچاری نەهامەتیی زیاتر دەکاته‌وه و كه‌س تيايدا براوه نييه. وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە كه پێویستە په‌كه‌كه ڕێز لە قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هەرێمى كوردستان و حکوومەت و دامەزراوە شەرعییەکانی بگرێت و شەڕ و گێچەڵ لە کوردستان دوور بخاته‌وه. سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌وسوكارى پێشمه‌رگه‌ى شه‌هيد (هێرش جەوهەر محه‌مه‌د) ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکانمان دەخوازين، داواکارين هەموو كێشه‌كان بە دانايى و دانبەخۆداگرتن چارەسەر بکرێن و دۆخه‌كه لەوە زیاتر پەرەنەستێنێت
. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان 4/11/2020

