هۆشدارییه‌کی نوێ له قائیمقامى سلێمانییه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌ڵایه‌کى گه‌وره‌یه که رووبه‌ڕووى مرۆڤایه‌تى بوه‌ته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "پابه‌ندى رێکاره‌کانى خۆپارێزى نه‌بین رووبه‌ڕووى کاره‌سات ده‌بینه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامى سلێمانى له هۆڵى کۆبوونه‌وه‌کانى قائیمقامیه‌ت به ئاماده‌بونى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى گشتى گه‌شتوگوزار، پۆلیس، ئاسایش و لیژنه هاوبه‌شکانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى به‌شێک له کافتریا، ریستۆرانت، هۆتێل و مۆتێله‌کان کۆبووه‌وه.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا قائیمقامى سلێمانى وتی: "ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌ڵایه‌کى گه‌وره‌یه که روبه‌ڕوى مرۆڤایه‌تى بوه‌ته‌وه بۆیه پێویسته هه‌مومان پێکه‌وه رێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به‌ژیان بده‌ین و خۆمان و ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان له توشبوون به ڤایرۆسه‌که بپارێزین و رێگریش بکه‌ین له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌که".
هه‌روه‌ها وتیشی: "له‌دوا کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له سلێمانی، بڕیار دراوه پێداچونه‌وه به رێکاره‌کانى خۆپارێزى و تاکپارێزیدا بکرێت و هه‌مو بازاێ و شوێنه گشتییه‌کان زیاتر پابه‌ندى مه‌رجه‌کان بکرێت".
هاوکات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "رۆژانه ژماره‌ى توشبووان به ڤایرۆسى کۆرۆنا و ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان له‌زیادبوندایه، پابه‌ندى رێکاره‌کانى خۆپارێزى نه‌بین رووبه‌ڕووى سه‌ختى ده‌بینه‌وه".
قائیمقامى سلێمانى جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که "بۆیه ده‌بێت هه‌مومان رێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ین و خۆمان بپارێزین و نه‌گه‌ینه حاڵه‌تى نه‌خوازراو و به‌چاوى خۆمان رووداوى ناخۆش ببینین".
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که "له‌کاتى سه‌ردانى لیژنه هاوبه‌شه‌کان بۆ دوکان و بازاێ و شوێنه گشتیه‌کان، یه‌که‌م مه‌رجى کارکردنى شوێنه‌کان جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزییه به به‌ستنى ماسک و به‌کارهێنانى پاکژکردنه‌وه (تعقیم) و ره‌چاوکردنى رووبه‌رى شوێنه‌که بۆ دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغى و به‌ریه‌ککه‌وتن، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى روبه‌ڕوى رێکارى یاسایى توندییان ده‌که‌نه‌وه".

