ته‌ندروستى جیهانى: دۆخى کۆرۆنا سه‌خت ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهان رایگه‌یاند ڤایرۆسى کۆرۆنا دۆخى ئێستاى جیهانى قورس کردوه و چه‌ند مانگى داهاتوش هه‌ر سه‌خت ده‌بێت.
میلیتا ڤۆینۆفیچ، نوێنه‌رى رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهان له روسیا ده‌ڵێت " به‌هۆى ئه‌وه‌ى کۆرۆنا به خێرایى بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌ندێک وڵات ده‌که‌ونه دۆخێکى زۆر سه‌خته‌وه".
هه‌روه‌ها نوێنه‌ره‌که‌ى رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهان وتیشى که ناتوانرێت هیچ واده‌یه‌ک بۆ ئاسایى بوونه‌وه‌ى ژیان دیارى بکرێت، چونکه هه‌رکات رێوشوێنه‌کان که‌مده‌کرێنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کى خێرا ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ست به بڵاوبوونه‌وه ده‌کات.
میلیتا ڤۆینۆفیچ هانى هاوڵاتیانى داوه هۆشیار بن و ره‌چاوى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بکه‌ن تایبه‌ت به پاکوخاوێنیى شه‌خسى و به‌کارهێنانى ماسک.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
