ئه‌مریکا هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى بارگرژییه‌کانى پارتى و په‌که‌که راگه‌یاند
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایده‌گه‌یه‌نێت" به توندى ئیدانه‌ى هێرشه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ده‌که‌ن که چوارشه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجامیاندا دژى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان".
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌کانى نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و پارتى کرێکارانى کوردستان رایگه‌یاندووه" به توندى ئیدانه‌ى هێرشه‌کانى ڕێکخراوى په‌که‌که ده‌که‌ین، که ئه‌نجامیاندا دژى به‌رپرسانى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان له عێراق، پێداگرین له پشتیوانیه‌کانمان بۆ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى عێراقى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکادا هاتووه" پرسه و هاوخه‌مى خۆمان ئاڕاسته‌ى خێزانه‌کانى ئه‌وانه‌ى له‌و هێرشانه‌دا گیانیان سپارد و برینداربوون ده‌که‌ین".

