رێژه‌ى ده‌نگه‌کانى بایدن له دوو ویلایه‌ت له هه‌ڵکشاندایه
ده‌نگه‌کانى بایدن له ویلایه‌ته‌کانى نیڤاداو جۆرجیا به‌رزبووته‌وه‌و له سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى نزیکبووه‌ته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌ربارى ناڕه‌زایه‌تیه‌کانى تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان، جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌رده‌وامه و جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان له سه‌رکه‌وتن نزیک ده‌بێته‌وه.
به‌پێى دوایین ئه‌نجامى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان، تائێستا جۆ بایدن 50.5%ى کۆى ده‌نگه‌کان و دۆناڵد ترامپیش 47.9%ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێناوه.
جۆ بایدن له کۆى 538 ده‌نگ پێویستى به 270 ده‌نگه، تائێستا 264 ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه و تره‌مپیش خاوه‌نى 214 ده‌نگه.
بایدن بۆ سه‌رکه‌وتن پێویستى به شه‌ش ده‌نگه‌و ته‌نها ویلایه‌تى نیڤادا بباته‌وه شه‌ش ده‌نگى دیکه‌یه‌و ده‌گاته 270 و ده‌بێته 46مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا.
تائێستا دواى جیاکردنه‌وه‌ى 84%ى ده‌نگه‌کانى نیڤادا ئه‌و ویلایه‌ته توانیویه‌تى 49.4%ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستبهێنێت.
هاوکات له جۆرجیا دواى جیاکردنه‌وه‌ى 99%ى ده‌نگه‌کان بایدن توانیویه‌تى یه‌کسان بێت له‌گه‌ڵ تره‌مپ و هه‌ردووکیان 49.4%ى ده‌نگه‌کانى ئه‌و ویلایه‌ته‌شیان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌رده‌وامى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان له‌کاتێکدایه تره‌مپ و که‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى داواى راگرتنى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیان ده‌که‌ن.

