که‌جه‌که له‌باره‌ى بارگرژییه‌کان له‌گه‌ڵ پارتى راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌جه‌که وه‌ڵامى یاریده‌ده‌رى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ریکا له‌جیاتى ئه‌وه‌ى داواى کۆتایى هێنان به بارگرژییه‌کان بکات، به لێدوانێکى نا به‌رپرسیارانه هه‌وڵیدا ئاگرى شه‌ێ و ناکۆکى گه‌شتر بکات".
که‌جه‌که له له به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌داته‌وه‌و ئه‌و وڵاته به‌خۆشکردنى ئاگرى شه‌ڕى کورد و کورد ناوزه‌د ده‌کات و ده‌ڵێت " ئه‌م لێداوانه‌ى یاریده‌ده‌رى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا لێدوانێکى به ته‌واوى ئاژاوه‌گێڕانه‌یه، دووره له راستى و له‌سه‌ر بنه‌ماى به پێچه‌وانه نیشاندانى رووداوه‌کان ئاماده کراوه.
راگه‌یاندنى که‌جه‌که:
بۆ راى گشتی
رۆژى ٤-١١-٢٠٢٠ له‌کاتى ئۆپه‌راسیۆنى هێزه‌کانى PDK له دژى هه‌رێمى گارێ گه‌ریلاى ئازادى کوردستان به‌و په‌ڕى وریاییه‌وه هه‌وڵیدا رێگرى بکات له شه‌ێ و پێکدان، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆى سووربوونى PDK له ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆن خه‌سارى گیانى هاته ئاراوه که به‌رپرسیارێتییه‌که‌ى به ته‌واوى له ئه‌ستۆى ئه‌و ئیراده‌یه‌یه که جوڵه‌ى به‌و هێزه چه‌کدارانه کرددوه.
له‌کاتێکدا که راى گشتى گه‌لى کوردستان له هه‌ر چوارپارچه‌ى نیشتمان و به‌تایبه‌ت هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان، رۆشنبیران، که‌سایه‌تییه ئایینى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان داواى هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که و ئه‌نجامدانى دیالۆگ ده‌که‌ن، یاریده‌ده‌رى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌جیاتى ئه‌وه‌ى داواى کۆتایى هێنان به گرژییه‌کانى بکات به لێدوانێکى نابه‌رپرسیارانه هه‌وڵیدا ئاگرى شه‌ێ و ناکۆکى گه‌شتر بکات و وره بداته ئه‌و لایه‌نه ناوخۆیى و هه‌رێمیانه که ده‌یانه‌وێت ئاگرى شه‌ڕى کورد-کورد خوه‌ش بکه‌ن.
ئه‌م لێداوانه‌ى یاریده‌ده‌رى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا لێدوانێکى به ته‌واوى ئاژاوه‌گێڕانه‌یه، دووره له راستى و له‌سه‌ر بنه‌ماى به پێچه‌وانه نیشاندانى رووداوه‌کان ئاماده کراوه.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌جیاتى ئه‌وه‌ى له‌شکرکێشى و داگیرکارى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى باشوورى کوردستان و ئێراق ره‌خنه بکات، به هه‌موو جۆرێک پشتیوانى لێى ده‌کات و هانى ده‌دات، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا نه‌ک ته‌نیا له‌به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنى داگیرکارى ده‌وڵه‌تى تورکیا و تاوانه‌کانى شه‌ڕى ئه‌ردۆغان ده‌نگ هه‌ڵنابڕێ به‌ڵکو هه‌وڵده‌دات به پشتیوانییکردن له سیاسه‌تى چه‌واشه‌کارانه و شه‌ڕخوازانه‌ى PDK ، که‌شى نیگاتیفى په‌یوه‌ندى نێوان هێزه کوردییه‌کان قووڵتر بکاته‌وه.
ئێمه ئه‌م لێدوانه‌ى یاریده‌ده‌رى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا سه‌رکۆنه ده‌که‌ین و بانگه‌وازیى خۆمان ئاراسته‌ى هه‌موو گه‌لى کورد و به تایبه‌تى گه‌لى باشوورى کوردستان، هێز و لایه‌نه‌نه سیاسیه‌کان و رۆشنبیران ده‌که‌ین، که له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه ئاژاوه‌گێڕانه وریا بن و هه‌وڵدانه‌کانى خۆیان له‌پێناو ئارامى و چاره‌سه‌رى کێشه‌کان چێ بکه‌نه‌وه.
کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان

