بایدن له ویلایه‌تى جۆرجیا هه‌زارو 97 ده‌نگ له‌پێش تره‌مپه‌وه‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هاوڵاتیانى ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامه‌و جۆبایدن ده‌نگه‌کانى له ویلایه‌تى جۆرجیا پێش که‌وت و هه‌زارو 97 ده‌نگ له‌پێش تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کانه‌وه‌یه.
ویلایه‌تى جۆرجیا که به دڵى کۆمارییه‌کان داده‌نرا، جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان توانیویه‌تى هه‌زارو 97 ده‌نگ پێش تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان بکه‌وێت که رێژه‌ى له‌سه‌دا 99% ده‌نگه‌کان جیاکراوه‌ته‌وه‌و سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى بایدن ره‌نگه ئه‌مشه‌و رابگه‌یه‌ندرێت.
سه‌ره‌راى سکاڵاى پارێزه‌رانى دۆناڵد تره‌مپ بۆ وه‌ستاندنى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان له ویلایه‌تى نیڤاداو جۆررجیا، به‌ڵام داداگى باڵاى ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامن له جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان.
جۆبایدن ده‌نگه‌کانى له ویلایه‌تى نیڤاداش پێش دۆناڵ دتره‌مپ که‌وتووه‌و ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا و نیڤادا ببات، 22 نوێنه‌رى دیکه‌یان بۆ زیاد ده‌بێت و ژماره‌ى ده‌سته‌ى نوێنه‌رانى دیموکراته‌کان له 264وه ده‌گاته 284 و بایدن سه‌رکه‌وتنى یه‌کجاره‌کى مسۆگه‌ر ده‌کات و ده‌بێته 46 هه‌مین سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا.

