بایدن له ویلایه‌تى پێنسلڤانیا 5 هه‌زار و 650 ده‌نگ پێش تره‌مپ که‌وت
له ویلایه‌ته‌کانى( پێنسلڤانیا، جۆرجیا، نیڤادا) بایدن پێش تره‌مپ که‌وتووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى ئه‌مریکا به‌رده‌وامه‌و جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان له هه‌رسێ ویلایه‌تى(جۆرجیا، نیڤادا، پێنسلڤانیا) پێش دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان که‌وتووه به چه‌ند هه‌زار ده‌نگێک.
ده‌نگى ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا 16 و نیڤادا 6 و پێنسلڤانیا 11 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکایه.
ئێستا به‌پێى میدیاکانى ئه‌مریکا که راسته‌وخۆ جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان نیشان ده‌دات، جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان له ویلایه‌تى پێنسلڤانیا ده‌نگه‌کانى 5 هه‌زار و 650 ده‌نگ که‌وتووه‌ته پێش ده‌نگه‌کانى دۆناڵد تره‌مپ کاندیدى کۆمارییه‌کان که له‌سه‌دا 95% ده‌نگه‌کان جیاکراونه‌ته‌وه که 11 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌یه.
هه‌روه‌ها جۆبایدن له ویلایه‌تى جۆرجیا هه‌زارو 97 ده‌نگ له‌پێش تره‌مپه‌وه‌یه و 16 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێه‌رانى ئه‌مریکاى هه‌یه و له‌سه‌دا 99% ده‌نگه‌کان جیاکراونه‌ته‌وه.
هاوکات له ویلایه‌تى نیڤادا کاندیدى دیموکراته‌کان 11 هه‌زارو 570 ده‌نگ له‌پێش کاندیدى دیموکراته‌کانه‌وه‌یه که له‌سه‌دا 89% ده‌نگه‌کان جیاکراونه‌ته‌وه.
جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان تا ئێستا 264 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى مسۆگه‌ر کردووه له‌کۆى 538 کورسى و ته‌نها پێویستى به شه‌ش ده‌نگى دیکه‌یه بۆ بوون به سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگى ویلایه‌ته‌کانى( جۆرجیا و نیڤادا و پێنسلڤانیا) ببات، ئه‌وا ژماره‌ى کورسیه‌کانى له264 وه زیاد ده‌کات بۆ 293 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا.

