ئیڤانکا تره‌مپت ده‌ناسى.. ئێستا کچه‌که‌ى جۆبایدن بناسه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان که نزیکبووته‌وه له بوون به 46 هه‌مین سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، میدیاکان زانیاریى له‌باره‌ى خێزانه‌که‌یه‌وه بڵاوده‌که‌نه‌وه.
جۆ بایدن باوکى چوار منداڵه، دووانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و منداڵه‌کانى دوو کور و دوو کچ بوون که هه‌ردوو کوڕه‌که‌ى و کچى یه‌که‌مى له نیڵیا بایدن هاوسه‌رى یه‌که‌میه‌یه‌تى که له ساڵى 1972دا و له رووداوێکى هاتوچۆدا له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یدا گیانیان له‌ده‌ستدا. کوڕه گه‌وره‌که‌شیان، بیۆ بایدن، له ساڵى 2015دا به‌هۆى شێرپه‌نجه‌ى مێشکه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
جۆ بایدن له ساڵى 1977 له‌گه‌ڵ جیڵ بایدن هاوسه‌رگیرى ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ته‌نیا یه‌ک منداڵیان ده‌بێت به‌ناوى ئاشلى.
له ئێستادا خێزانى بایدن پێکهاتووه له جیڵ بایدنى خێزانى جۆ بایدن، هه‌نته‌ر بایدن کوڕى دووه‌مى جۆ بایدن و ئاشلى بایدن کچى دووه‌مى جۆ بایدن و تاکه منداڵى جیڵ بایدن.
ئاشلى بایدنى کچى جۆو بایدن ته‌مه‌نى 39 ساڵه و ماسته‌رى له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هه‌یه.
کچه‌که‌ى جۆ بایدن وه‌ک چالاکوان له بوارى دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى کارده‌کات و خاوه‌نى کۆمپانیاى(لایڤلیهودى)یه بۆ بارزرگانى جلوبه‌رگ له ئه‌مریکا.
ئاشلى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ پزیشکێکى جوانکارى به‌ناوى (هاوارد کراین) له ساڵى 2012 کردووه له نه‌خۆشخانه‌کانى شارى فیلادلفیا کارده‌کات.
له ماوه‌ى چوار ساڵى سه‌رۆکایه‌تى دۆناڵد تره‌مپدا میدیاکان باسى خێزانى سه‌رۆک به‌تایبه‌ت میلانیاى هاوژینى و ئیڤانکا کچه گه‌وره‌که‌یان کردووه.

