تره‌مپ شکستى هێنا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان که نزیکبووته‌وه له بوون به 46 هه‌مین سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، به‌تایبه‌ت دواى هه‌ڵکشانى ده‌نگه‌کانى له ویلایه‌ته‌کانى(پێنسلڤانیا، جۆرجیا، نیڤادا) ئه‌مه‌ش بایدن ده‌گه‌یه‌نێته کۆشکى سپى و تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان شکست پێ ده‌هێنێن.
دۆناڵد تره‌مپ، کاندیدى کۆمارییه‌کان نزیکه‌ى چوار ملیۆن ده‌نگى که‌مترى به‌ده‌ست هێناوه له‌ده‌نگدانى گشتى 50 ویلایه‌ته‌که‌ى ئه‌مریکاداو تا ئێستا ته‌نها 214 ده‌نگى له‌کۆى 538 ده‌نگى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام جۆ و بادین کاندیدى دیموکراته‌کان 264 ده‌نگى مسۆگه‌ر کردووه‌و له ویلایه‌ته‌کانى (پێنسلڤانیا، جۆرجیا، نیڤادا) که خاوه‌نى 33 کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانن له به‌رژه‌وه‌ندى جۆبایدندان و ده‌نگه‌کانی جیاوازى گه‌وره‌یان تۆمارکردووه به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ.
هه‌رچه‌نده پارێزه‌رانى تره‌مپ له ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا‌و پێنسلانیاو نیڤادا سکاڵایان تۆمار کردووه بۆ راگرتنى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان، به‌ڵام دادگاى باڵاى ئه‌مریکا ئه‌و داوایه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و کۆمسیۆن به‌رده‌وامه له جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان.
شکستى دۆناڵد تره‌مپ به‌تایبه‌ت له ویلایه‌ته‌کانى جۆرجیا‌و پێنسلڤانیا به‌گه‌وره‌ترین شکستى کۆمارییه‌کان هه‌ژمار ده‌کرێت له‌ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوودا که به‌رده‌وام ده‌نگه‌کانى ئه‌و ویلایه‌تانه بۆ کۆمارییه‌کان بووه.
به‌پێى میدیاکانى ئه‌مریکا تره‌مپ تووره‌و نیگه‌رانه‌و چاوه‌رێى سکاڵا یاساییه‌کانى ده‌کات که رانه‌گرتنى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به"ساخته‌کارى" له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
په‌پێى یاساکانى ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ دواى شکسته‌که‌ى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا رۆژى 20ى کانوون پێویسته ده‌سه‌ڵات راده‌ستى جۆوبایدن کاندیدى کۆمارییه‌کان بکات.

