ته‌رمى نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌پیرمام ده‌نێژرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ته‌رمى نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگارى پێشووى که‌رکوک له رێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێمى کوردستان و له پیرمام به‌خاک بسپێردرێت.
ته‌رمى دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌گوازرێته‌وه بۆ هاوینه‌هه‌وارى پیرمام و له رێوڕه‌سمێکى شایسته‌دا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى سیاسى و حکومى و دانانى تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ى به‌خاک بسپێردرێت.
نه‌جمه‌دین که‌ریم، پزیشکى نه‌شته‌رگه‌ریى ده‌ماخ بووه‌و پزیشکى مه‌لا مسته‌فا بووه‌و بۆ ماوه‌یه‌ک بووه ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و چه‌ند ساڵێک وه‌ک پارێزگارى که‌رکوک کارى کردووه.
ئه‌و رۆژى (31ى تشرینى یه‌که‌م 2020)، له نه‌خۆشخانه‌ى "ئۆلنی" ویلایه‌تى "میریلاند" له ته‌مه‌نى (71) ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
