فڕینى فڕۆکه به‌سه‌ر ماڵى جۆ بایدن قه‌ده‌غه ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مریکى بڵاویکرده‌وه، فڕین به‌سه‌ر ماڵى جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى قه‌ده‌غه‌کرا.
ئه‌م بڕیاره پاش سه‌رکه‌وتنه‌کانى جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان هاتووه به‌تایبه‌ت له ویلایه‌ته‌کانى(پێنسلڤانیا، جۆرجیا، نیڤادا) تا ژیانى پارێزراو بێت.
پارتى دیموکراته‌کان خۆیان ئاماده کردووه بۆ گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات و کۆمارییه‌کان که کاندیده‌که‌یان دۆناڵد تره‌پ بووه رووبه‌رووى شکستى گه‌وره بونه‌ته‌وه.
له‌چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا سه‌رکه‌وتنى جۆبایدن له ئه‌مریکا راده‌گه‌یه‌ندرێت به‌تایبه‌ت دواى ده‌رئه‌نجامه‌کانى ویلایه‌تى پێنسلڤانیا که 11 کورسى دیکه ده‌خاته سه‌ر 264 کورسییه‌که‌ى دیموکراته‌کان که پێویستى ته‌نها به‌شه‌ش کورسییه.
چاوه‌روان ده‌کرێت دیموکراته‌کان به‌بردنه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌کانى(پێنسلڤانیا، جۆرجیا، نیڤادا) 33 کورسى دیکه زیاد ببن و کورسییه‌کانى دیموکراته‌کان بگاته 297 کورسى.

