نێچیرڤان بارزانی: د.نه‌جمه‌دین ئاشقى که‌رکوک بوو

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له مه‌راسیمى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى د. نه‌جمه‌دین که‌ریم وتارێکى پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند:" د. نه‌جمه‌دین به سه‌ربه‌رزى ژیا ئاشقى که‌رکوک بوو".
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند:" که‌سێکى و ئازا و بوێر بوو، له دواى ته‌واوکردنى خوێندن وه‌ک پزیشکێک په‌یوه‌ندى به شۆڕشه‌وه کردووه و جێگاى متمانه‌ى مه‌لا مسته‌فا بارزانى بووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، د. نه‌جمه‌دین هه‌وڵى ده‌دا زۆرترین پشتیوانى بۆ خه‌ڵکى کوردستان له ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ستبهێنێت، "هاوکارى شانده‌کانى کوردى ده‌کرد تابه‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکا ببینن".
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه د. نه‌جمه‌دین "ئاشقى که‌رکووک بوو، به ئه‌شقه‌وه و به‌و په‌ڕى دڵسۆزییه‌وه کارى بۆ که‌رکووک و که‌رکووکییه‌کان ده‌کرد. له ماوه‌ى پارێزگارییه‌که‌ی، زۆرترین بوژانه‌وه له که‌رکووک روویدا به کردنه‌وه‌ى قوتابخانه و بنکه‌ى ته‌ندروستى و گرنگیدان به رێگاوبان، ساڵانه چوار سه‌د پرۆژه‌ى له که‌رکووک جێبه‌جێ ده‌کرد".
نێچیرڤان بارزانى پێشیوابوو د. نه‌جمه‌دین ده‌یزانى کێشه‌ى سه‌ره‌کى هه‌رێم و به‌غدا، که‌رکووکه، به‌داخه‌وه به‌هۆى جێبه‌جێنه‌کردنى مادده‌ى 140، کێشه‌کان ماونه‌ته‌وه.
هاوکات، سه‌رۆکى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد که "ده‌بێت کێشه‌ى که‌رکووک و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌گه‌ر کێشه‌کان به چاره‌سه‌رنه‌کراوى بهێڵدرێنه‌وه، ئاڵۆزتر ده‌بن".

