پێلۆسی: بایدن هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌باته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نانسى پێلۆسی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا ده‌ڵێت:" جۆ بایدن، کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌باته‌وه‌و ده‌بێته 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا".
نانسى پێلۆسى نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی حیزبه‌که‌ی -دیموکراته‌کان- کردوه‌و داوا ده‌کات جارێکى دیکه پاڵپشتى بکه‌ن بۆئه‌وه‌ى بۆ دوو ساڵى دیکه ببێته‌وه به‌سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى وڵاته‌که‌ی.
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا ده‌ڵێت، بایدن ھه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌باته‌وه‌و ده‌بێته 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، زۆر به‌ئاشکراو رونى دیاره که جۆ بایدن‌و کامالا هاریس بردویانه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و کۆشکى سپى هه‌نگاو ده‌نێن، " زۆرترن ده‌نگیان له‌مێژوى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکادا به‌ده‌ستهێناوه".
جۆبایدن له ویلایه‌ته‌کانى(پێنسلڤانیاو جۆرجیا و نیڤادا) به هه‌زاران ده‌نگ که‌وتووه‌ته پێش دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان و سه‌رکه‌وتن بۆ کاندیده‌که‌ى دیموکراته‌کان نزیک بووته‌وه.

