بایدن و هاریس به‌م زوانه سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر تره‌مپ و پێنس راده‌گه‌یه‌نن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى ئه‌مریکا به‌رده‌وامه‌و جۆبایدن کاندیدى دیموکراته‌کان له هه‌رسێ ویلایه‌تى(نیڤادا، جۆرجیا، پێنسلڤانیا) به‌هه‌زاران ده‌نگ که‌وتووه‌ته پێش دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان.
که‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مریکى له‌راپۆرته هه‌واڵێکیدا ئاماژه به سه‌رکه‌وتنه‌کانى جۆبایدن و کامالا هاریسى جێگرى ده‌کات بۆ گه‌یشتن به کۆشکى سپى.
هه‌ریه‌ک له ویلایه‌ته‌کانى (نیڤادا، جۆرجیا، پێنسلڤانیا) بایدن به هه‌زاران ده‌نگ له‌پێشه‌وه‌یه و سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى نزیکبووته‌وه.
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر نانسى پیلۆسى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که جۆبایدن زوو نازناوى سه‌رۆکى ئه‌مریکا وه‌رده‌گرێت.
هاوکات، فرینى فۆرکه به‌سه‌ر ئاسمانى ماڵ و شوێنى حه‌وانه‌ى جۆبایدن قه‌ده‌غه کرا ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ى سه‌رکه‌وتنى جۆبایدنه بۆ گه‌یشتن به کۆشکى سپى.

