عومه‌ر شێخموس: شه‌ڕى براکوژى ئه‌وپه‌ڕى بێ عه‌قڵییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عومه‌ر شێخموس سیاسه‌تمه‌دارى ناودارى کورد و یه‌کێک له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌کێتیى هۆشدارى ده‌دات له خراپى ده‌ره‌نجامه‌کانى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى شه‌ڕى راگه‌یاندنى پارتى دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکارانى کوردستان، عومه‌ر شێخموس له رێى هه‌ژمارى خۆى له فه‌یسبووک کورته په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت: "شه‌ڕى ناوخۆ و براکوژی، ئه‌وپه‌ڕى بێ عه‌قڵییه".
هه‌روه‌ها په‌یامه‌که‌شدا وه‌ک گوزارشت له خراپیى ده‌ره‌نجامى شه‌ڕى ناوخۆ، شێخموس کارکاتێرێکى دوو کوردى داناوه که وا ده‌رده‌که‌وێت به‌ره‌نگارى یه‌کتر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئه‌گه‌رى به‌کارهێنانى ده‌مانچه‌که‌یان، به ده‌ستى خۆیان خۆیان ده‌کوژن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
