بایدن سه‌رکه‌وتنى ڕاگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کاندیدى دیموکراته‌کان له‌سه‌رکه‌وتنى خۆى دڵنیایه‌و ئاشکرایده‌کات، له‌دوێنێوه ده‌ستبه‌کاربونه له‌گه‌ڵ کامالا هاریسى جێگریو ژماره‌یه‌ک له‌شاره‌زایانى ئابوری‌و ته‌ندروستى بۆ داڕشتنى پلانى ته‌ندروستیو ئابوریى بۆ داهاتوى ئه‌مریکا.
جۆ بایدن کاندیدى دیموکراته‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا له‌ویلایه‌تى دیلاوێر وتارێکى پێشکه‌شکردو رایگه‌یاند: " هه‌رچه‌ند زۆر لێى دڵنیام، به‌ڵام ده‌ڵێم زوه‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى کۆتاییم و سه‌رکه‌وتنه‌که‌مان راناگه‌یه‌نم".
سه‌باره‌ت به‌ویلایه‌تى ئه‌ریزۆناش وتى:"یه‌که‌م کاندیدى دیموکراته‌کانم له‌دواى 24 ساڵ ئه‌و ویلایه‌ته به‌رینه‌وه، ده‌بمه یه‌که‌م دیموکراتیش دواى 28 ساڵ جۆرجیا ببه‌مه‌وه، له‌فیلادلفیاش سه‌رده‌که‌وم".
جۆ بایدن له‌په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌شى ڕونکرده‌وه، ده‌توانێت بڵێت کورسى سه‌رۆکایه‌تیم کۆشکى سپى بردۆته‌وه، "له‌ئیداره‌که‌مدا کارده‌که‌م بۆ دانانى پلانێکى تۆکمه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا، کار بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى ئه‌مریکا ده‌که‌ین".
چه‌ند خوله‌کێک دواى په‌یامه‌که‌ى بایدن، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئێستاى ئه‌مریکاو ڕکابه‌رى بایدن له‌توتیتێکدا وه‌ڵامى کاندیدى دیموکراته‌کانى دایه‌وه‌و نوسیویه‌تى:"بایدن به‌هه‌ڵه‌داچوه، چونکه واده‌زانێت سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه".
تائێستا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا یه‌کلانه‌بۆته‌وه‌و جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراته‌کانى 264 کورسى نوێنه‌رانى به‌ده‌ستهێناوه‌و دۆناڵد تره‌مپیش 213 کورسى، هه‌ریه‌ک له‌ویلایه‌ته‌کانى (ئالاسکا، کارۆلیناو پێنسلڤانیا، نیڤادا، جۆرجیا)ش تائێستا ئه‌نجامى ده‌نگه‌کانیان یه‌کلانه‌بۆته‌وه، به‌ڵام له هه‌رسێ ویلایه‌تى(نیڤادا، جۆرجیا، پێنسلڤانیا) بایدن له‌پێشه‌وه‌یه.

