به‌هۆى دابه‌زینى لیره ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى ده‌گۆڕێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى دابه‌زینى لیره‌ى تورکى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى، ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمار بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى ده‌دات و له شوێنى ئه‌و، سه‌رۆکى به‌ڕێوه‌بردنى ستراتیجى و بوودجه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار داده‌نێت.
به‌هۆى دابه‌زینى لیره‌ى تورکی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌مى 2020، بڕیارێکى ده‌رکرد و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که مورات ئویساڵ سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى تورکیا، له پۆسته‌که‌ى لادراوه و له شوێنى ئه‌و، ناجى ئاغباڵ سه‌رۆکى به‌ڕێوه‌بردنى ستراتیجى و بودجه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، ده‌ست نیشانکراوه.
هه‌روه‌ها له شوێنى ناجى ئاغباڵ، ئیبراهیم شنل وه‌ک ئه‌و سه‌رۆکى به‌ڕێوه‌بردنى ستراتیجى و بودجه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ده‌ست نیشانکراوه.
هاوکات، هه‌ر له چوارچێوه‌ى بڕیاره‌که‌دا، وه‌زیرى پێشووى ئابووریى تورکیا نیهاد زه‌یبه‌کچى وه‌ک ئه‌ندام له لیژنه‌ى سیاسه‌تى ئابوورى له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ده‌ست نیشانکراوه.

