که‌مپینى به‌رزکردنه‌وه‌ى هۆشیارى ته‌ندروستى راگه‌یه‌ندرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانى به‌ھه‌ماھه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ھه‌رێمى کوردستان، که‌مپه‌ینێکى دووھه‌فته‌یى بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى ھۆشیاریى ته‌ندروستى سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیى بۆ ھه‌ردوو پارێزگاکانى ھه‌ولێر و دھۆک راگه‌یاند.
که‌مپینه‌که سه‌ره‌تا له شارى ھه‌ولێر له باخى شار ده‌ستى پێ‌کرد و وه‌زیرى ته‌ندروستى حکوومه‌تى ھه‌رێمى کوردستانیش له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانییدا ھۆشداریدا له به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆرۆنا.
سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانییدا باسى له‌وه‌کرد پێویسته په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌مبکرێته‌وه و تاکپارێزى بۆ ھاووڵاتییان زۆر پێویسته، وتیشى:" تا ئێستا باشترین ڤاکسین به‌کارھێنانى ده‌مامک و ششتنى ده‌سته‌کانه".
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ته‌ندروستى ھه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌مڕۆ به ھاوکارى رێکخراوى ته‌ندروستى جیھانى ھه‌ڵمه‌تێکیان بۆ به‌ستنى ده‌مامک له‌ناو بازاڕى ھه‌ولێر ده‌ست پێکردووه.
سامان به‌رزنجى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا له جیھاندا روو له ھه‌ڵکشاندایه‌وه و رێکخراوى ته‌ندروستى جیھانى و به‌رپرسان ھه‌میشه ھۆشدارییان داوه به ھاووڵاتییان که ده‌بێت مه‌ترسى کۆرۆنا له‌به‌رچاو بگرن.
له‌هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا 82 ھه‌زار و 605 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و دوو ھه‌زار و 616 که‌سیش به‌ھۆى ئه‌م ڤایرۆسه‌وه گیانییان له‌ده‌ستداوه.

